توونس ده‌خوازێت وڵاتانی عه‌ره‌بی سووریا بایكۆت بكه‌ن
سه‌رۆكوه‌زیرانی توونس، حمادی جه‌بالی، دوێنێ له كۆنفرانسی ئه‌منیی وڵاتانی عه‌ره‌بی له میونیخ، داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا بپچڕێنن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌ڵمانیا (DW)، جه‌بالی گوتی \"خه‌ڵكی سووریا چاوه‌ڕوانین به‌یاننامه و ئیدانه‌كردن نین، ئه‌وان داوامان لێده‌كه‌ن بچینه ناو مه‌یدانه‌كه.\"" له‌مباره‌یه‌وه پێشنیاری كرد كه‌مترین هه‌نگاو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانه له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا.
هه‌روه‌ها خاتوو ته‌وه‌كول كرمان، براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی، له كۆنفرانسه‌كه‌دا داوای له وڵاتانی رۆژئاواییش كرد په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بپچڕێنن.
وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌روه‌ها له كۆنفرانسه‌كه‌دا به توندی ئیدانه‌ی ڤیتۆ كردنی بڕیارنامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیان كرد سه‌باره‌ت به سووریا، كه له‌لایه‌ن رووسیا و چین پێش به په‌سندكردنی گیرا.
وه‌زیری راوێژكاری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، خالید محه‌مه‌د عه‌تیه، سه‌باره‌ت به ڤیتۆی رووسیا و چین گوتی ئه‌م دوو وڵاته به‌م هه‌نگاوه‌یان، به ره‌سمی ئیزنیان به رژێمی ئه‌سه‌د داوه خه‌ڵك بكوژێت."
