زیاتر لە 200 کەس لە هێرشی هێزەکانی سووریا بۆ سەر شاری حومس کوژران

زیاتر لە 200 کەس لە هێرشی هێزەکانی سووریا بۆ سەر شاری حومس کوژران
سەرچاوەیەک لە مافی مرۆڤی سووریا رایگەیاند: زیاتر لە 200 کەس بە هۆی بۆردومانی هێزە ئەمنییەکانی سووریاوە کوژراون، لە کاتێکدا کە ئەنجوومەنی ئاسایش لە ئامادەباشیدایە بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەی بڕیاڕی لادانی بەشار ئەسەد.
خەڵکی ناوچەکە دەڵێن، هێزە ئەمنییەکان لە دوێنێ ئێوارەوە بۆردومانی ناوچەی خالیدیەیان بە تۆپ و تانک دەست پێکردووە، هەروەها ئاماژەیان داوە کە 36 ماڵ بە تەواوی رووخاون.

وەلید، کە خەڵکی ناوچەکەیە دەڵێت، \"دانیشتبووین لە ماڵەوە کە بۆردومان دەستی پێکرد و بۆردەمانەکە ئەوەندە بەهێز و نزیک بوو دەتگوت لە سەرووی ماڵەکەمانەوەیە.\""

سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی سووریا، رامی عەبدورەحمان، کە لە لەندنە دەڵێ: بەگوێرەی قسەی شایەتحاڵەکان 217 کەس لە حومس کوژروان کە 138 کەسیان لە گەڕەکی خالیدییەیە.

هەروەها ئاماژەی داوە دەڵێ، کە گەڕەکی خالیدیە لە لایەن هێزەکانەوە بە تەواوی بۆردومان کراوە کە ناوچەی دژ بە دەستەڵاتی بەشار ئەسەدە و بۆ ترساندنی ناوچەکانی دیکە ئەو هێرشەیان کردووە، بەڵام خەڵکەکە دەست لە شۆڕش هەڵناگرن، تا نەیرۆخێنن.

خۆپێشاندانەکانی دوێنێ هەینی سووریا، وەکو هەموو هەینییەکی دیکە لەژێر دروشمی \""حەما، لێمان ببوورە\"" دەستی پێکرد و کە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێ کەتەوە، بە گوێرەی سەرچاوە نێودەوڵەتییەکان ژمارەی کوژراوانی شۆڕشی سووریا تا ئێستا زیاتر لە 5 هەزار کەسە."
Top