یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش کرد بۆ کۆتایی به توندوتیژی له سووریا هەوڵ بدات
سه‌رۆکی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجوومه‌نی یه‌کیه‌تیی ئەورووپا(هێرمان فه‌ن رومپوی) دوای کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکانی وڵاتانی ئه‌ورووپایی له بروکسیل، گوتی: ئه‌ندامانی ئه‌م یه‌کیه‌تییه له‌باره‌ی توندوتیژییه‌کان و سه‌رکوتی خه‌ڵک له لایه‌ن حکوومه‌تی سووریاوه تووڕه‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه، سه‌رۆکوه‌زیرانی قه‌ته‌ر(شێخ حه‌مه‌د ئال سانی) داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد، به په‌له \"مه‌کینه‌ی کوشتاری به‌شار ئه‌سه‌د\"" بوه‌ستێنێت.
سه‌رۆکوه‌زیرانی قه‌ته‌ر ده‌ڵێت: تا ئێستا هه‌موو پێشنیازه‌کان به‌ره‌وڕووی تێشکان بوونه‌ته‌وه، هۆکاره‌که‌یشی ئه‌وه‌یه ده‌سته‌ڵاتی سووریا هیچ هه‌وڵێکی به مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی ئێمه ئه‌نجام نه‌داوه و ته‌نیا رێگه‌چاره لای ئه‌و کوشتنی خه‌ڵکی خۆیه‌تی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ( ویلیا‌م هێگ)ـیش گوتوویه‌تی پێشنیازه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی، پێشنیازێکه له جێگه‌ی خۆیدایه و بۆ جێبه‌جێکردن ده‌بێت و ده‌توانێت کۆتایی به‌م توندوتیژیه مه‌ترسیداره بهێنێت و ببێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ قۆناخێکی نوێی سیاسی.
ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری عه‌ره‌بی ( نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی) ده‌ڵێت ئامانجی کۆمکاری عه‌ره‌بی ئه‌وه نییه وڵاتانی بیانی به هێزی سه‌ربازییه‌وه کێشه‌ی سووریا چاره بکه‌ن.
رووسیاش سه‌باره‌ت به بڕیارنامه‌یه‌ک که بڕیار وابوو رۆژی سێشه‌ممه، له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بکه‌وێته به‌رباس، هۆشداری داوه و گوتوویه‌تی نانه‌وه‌ی ههنگاوێکی له‌م شێوه‌یه قبووڵ ناکرێت و ده‌توانێت ببێته هۆی شه‌ڕی ناوخۆی له‌م وڵاته‌دا.
وڵاتانی رۆژئاوا هیوادارن که رووسیا وه‌ک نزیکترین هه‌واڵبه‌ندی سووریا، له کاتی ده‌نگدان به بڕیارنامه‌که، لانیکه‌م له جیاتی ڤیتۆکردن ده‌نگی بێلایه‌نیی پێ بدات.
به‌رنووسی بڕیارنامه‌که‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه شه‌رمه‌زار ده‌کات و داوا له هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌کات به‌په‌له توندی و تیژیه‌کان به‌لاوه بنێن. هه‌روه‌ها له به‌رنووسه‌که‌دا هاتووه ئه‌و وڵاتانه‌ی چه‌ک ده‌ده‌ن به سوریا، هه‌نارده‌ی چه‌ک بۆ ئه‌م وڵات رابگرن.
هاوکات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا (هیلاری کلینتۆن) دوێنێ سێشه‌ممه، گوتی: بار‌و دۆخی سووریا له کۆنترۆڵ ده‌رچووه، به‌ڵام توندوتیژیه‌کانی \""به‌ڕێز ئه‌سه‌د\"" کۆتایی پێ دێت.
له هه‌مان کاتدا باڵیۆزی سووریا له نه‌ته‌وه یهکترتووهکان (به‌شار جه‌عفه‌ری) گوتوویه‌تی: وڵاته‌که‌ی وه‌ک جاران له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کاندا خۆڕاگرانه ده‌وه‌ستێته‌وه.
-PNA"
