ئه‌فغانستان و تالیبان له سعوودیه به یه‌كتر ده‌گه‌ن
حكوومه‌تی ئه‌فغانستان پلانی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا، له سعوودیه، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی رێكخراوی تالیبان دیدار بكات و سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتیی له ئه‌فغانستان، دانوستان بكه‌ن.
بی بی سی له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت گه‌وره به‌رپرسێكی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان ئاگاداری كردووه‌ته‌وه كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نووسینگه‌ی تالیبان له قه‌ته‌ریش بكرێته‌وه، ئه‌وان هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئاشتی به یارمه‌تیی وڵاتانی ناوچه‌كه و له‌وانه سعوودیه و توركیا درێژه پێده‌ده‌ن.
پێشتریش حكوومه‌تی ئه‌فغانستان رایگه‌یاندبوو كه ئه‌وان شوێنی دانوستانه‌كان بۆ ئاشتی دیاری ده‌كه‌ن و پێیان باشه كه كۆبوونه‌وه‌كان له سعوودیه یان له توركیا بێت.
ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه پێشتر تالیبان رایگه‌یاندبوو حكوومه‌تی ئه‌فغانستان به ره‌سمی ناناسێت. هه‌روه‌ها له یه‌كه‌مین هه‌نگاوی تالیبان بۆ دانوستانی ئاشتی، رایگه‌یاند ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوایی گفتوگۆ بكات.
