له‌هه‌نگاوێكی له‌ناكاودا كۆمكاری عه‌ره‌بی كاری چاودێرانی عه‌ره‌بی له‌سوریا هه‌ڵپه‌سارد

له‌هه‌نگاوێكی له‌ناكاودا كۆمكاری عه‌ره‌بی كاری چاودێرانی عه‌ره‌بی له‌سوریا هه‌ڵپه‌سارد
كۆمكاری عه‌ره‌بی كاره‌كانی چاودێرانی عه‌ره‌بی له‌سوریا هه‌ڵپه‌ساردو رژێمی دیمه‌شقیش نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌نگاوه‌ پیشاندا.

نه‌بیل عه‌ره‌بی ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی رایگه‌یاند: به‌هۆی خراپبوونی بارودۆخی ئه‌منی سوریاو به‌راوێژكردن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب بڕیاردرا به‌ هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی چاودێرانی عه‌ره‌ب له‌ سوریا و وتیشی، كه‌ داوای له‌ سه‌رۆكی نێرده‌ی عه‌ره‌بی له‌و وڵاته‌ كردوه‌ ئاداگاری سه‌لامه‌تی گیانی چاودێره‌كان بێت .

لای خۆشیه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند: هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی چاودێرانی عه‌ره‌ب له‌ سوریا ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان ده‌خاته‌ به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره‌ و له‌هه‌مان كاتیشدا سه‌رچاوه‌ خۆرئاواییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه‌، كه‌ پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی په‌له‌ بكات له‌ وریاكردنه‌وه‌ی دیمه‌شق به‌ مه‌سجێك و له‌و توندوتیژیانه‌ی ئاگادار بكاته‌وه‌، كه‌ ده‌رهه‌ق به‌گه‌له‌كه‌ی ده‌یكات.
Top