له‌هه‌نگاوێكی له‌ناكاودا كۆمكاری عه‌ره‌بی كاری چاودێرانی عه‌ره‌بی له‌سوریا هه‌ڵپه‌سارد
نه‌بیل عه‌ره‌بی ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی رایگه‌یاند: به‌هۆی خراپبوونی بارودۆخی ئه‌منی سوریا‌و به‌راوێژكردن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب بڕیاردرا به هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی چاودێرانی عه‌ره‌ب له سوریا و وتیشی، كه داوای له سه‌رۆكی نێرده‌ی عه‌ره‌بی له‌و وڵاته كردوه ئاداگاری سه‌لامه‌تی گیانی چاودێره‌كان بێت .
لای خۆشیه‌وه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند: هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی چاودێرانی عه‌ره‌ب له سوریا ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره و له‌هه‌مان كاتیش‌دا سه‌رچاوه خۆرئاواییه‌كان ئاماژه‌یان بهوهكردوه، كه پێویسته ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی په‌له بكات له وریاكردنه‌وه‌ی دیمه‌شق به مه‌سجێك و له‌و توندوتیژیانه‌ی ئاگادار بكاته‌وه، كه ده‌رهه‌ق به‌گه‌له‌كه‌ی ده‌یكات.
