ئێران، به چواره‌مین وڵاتی دژی ئازادیی ڕۆژنامه‌وانیی ساڵی 2011 وه‌سف كرا
رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، بۆ ده‌یه‌مین ساڵی به‌رده‌وام، ئه‌مساڵیش راپۆرتی ساڵانه‌ی بارودۆخی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی له 178 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان له ساڵی 2011 بڵاو كرده‌وه.
راپۆرته‌كه كه مه‌ودای نێوان سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2010 هه‌تا كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2011 له‌خۆ ده‌گرێت، ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه له ساڵی رابردوویشدا هه‌واڵنێران و رۆژنامه‌نووسان هه‌وڵیاندا خه‌باتی خه‌ڵك بۆ ئازادی بخه‌نه به‌ر چاو و دیسانیش دیكتاتۆره‌كان هه‌وڵیاندا رێگه‌یان لێ بگرن.
له‌م راپۆرته نوێیه‌دا كه له ماڵپه‌ڕی رێكخراوه‌كه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، وڵاتانی ئێران، ئیریتیریا، توركمانستان و كۆریای باكوور به خراپترین وڵاتانی جیهان بۆ دژایه‌تیكردنی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری دانراون و له پله‌ی 175 بۆ 178ی ریزبه‌نده‌كه‌دان.
به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه ده‌ڵێت ساڵی 2011، پاكستان بۆ دووه‌مین ساڵی به‌رده‌وام، زۆرترین رێژه‌ی كوشتنی هه‌واڵنێر و رۆژنامه‌نووسانی بووه و پێگه‌ی عێراقیش له ریزبه‌نده‌كه‌دا، به‌هۆی كوژرانی چه‌ند رۆژنامه‌نووسه‌وه 22 پله دابه‌زیوه و دوای پاكستان گه‌یشتووه‌ته پله‌ی 152.
