رێژیمى سووریا كەمى ماوە
ئۆباما ئەمڕۆ چوارشەم لە گوتارى ساڵانەى خۆیدا كە بە \"گوتار لەبارەى دۆخى فیدراڵ\"" ناسراوە، گوتى \""رێژیمى بەشار ئەسەدى سەرۆكى سووریا بۆى دەردەكەوێ كە هێزەكانى گۆڕان لە رۆهەڵاتى ناوەڕاست پاشەكشە ناكەن و ناكرێ تا سەر خەڵك لە رێز و شكۆ بێبەش بكرێن\"".
ئۆباما ئاماژەى بە چارەنووسى موعەمەر قەزافى لە لیبیا دا، كە لەناو دیكتاتۆرەكانى عەرەبدا درێژترین ماوەى لە دەسەڵاتدا بەسەر برد، كەچى رێژیمەكەى لە چەند مانگێكدا هەرەسى هێنا.
سەرۆكى ئەمەریكا ستایشى گۆڕانكارییەكانى \""بەهارى عەرەبى\"" كرد و پاڵپشتیى وڵاتەكەى بۆ سیاسەتى گۆڕین بەرەو هێنانەكایەى رێژیمگەلى دیموكراسی و سەقامگیر دەربڕی.
ئەوەیشى گوت، رێژیمى سووریا رۆژانێكى كەم تەمەنى ماوە و دنیا ئیتر گەیشتووەتە ئەو بڕوایەى رێژیمە دیكتاتۆرییەكان بەردەوام نابن. ئاژانسەكان گواستیانەوە.
دوێنێ سێشەم كۆوەندى وڵاتانى عەرەبی بڕیارى دا فایلى تەنگژەى سووریا بباتە سووریا، ئەویش دواى ئەوەى دیمەشق دەستپێشخەرییەكەى كۆوەندى رەت كردەوە، كە داواى كردبوو بەشار ئەسەد دەسەڵاتەكانى بۆ جێگرى یەكەمى بگوێزێتەوە.
-ئاكانيوز"
