سووریا ره‌زامه‌ندیی بۆ مانه‌وه‌ی چاودێرانی كۆمكاری عه‌ره‌بی راگه‌یاند
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا (وه‌لید موعه‌لیم) ره‌زامه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند بۆ مانه‌وه‌ی چاودێرانی كۆمكاری عه‌ره‌بی به‌پێی دوایین بڕیاری كۆمكار بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی چاودێریی كردنیان له سووریا.
ره‌زامه‌ندیی سووریا له‌كاتێكدایه كه پێشتر سعوودیه و دوای ئه‌ویش وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو رایانگه‌یاندبوو به‌هۆی بێ‌سوود بوونی ئاماده‌یی چاودێران له سووریا، ئه‌ندامانی خۆیان له گرووپی چاودێره‌كان ده‌كشێننه‌وه.
كۆمكاری عه‌ره‌بی له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژانی رابردووی خۆیدا وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ركی چاودێرانی بۆ ماوه‌ی مانگێكی دیكه و تا 23ی شوباتی داهاتوو درێژ كرده‌وه، داوای له (به‌شار ئه‌سه‌د)ی سه‌رۆكی سووریا كرد ده‌سه‌ڵات راده‌ستی جێگره‌كه‌ی بكات.
(به‌شار ئه‌سه‌د) وێڕای ئه‌وه‌ی به‌توندی ئه‌م داوایه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بیی ره‌تكرده‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بیی به ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی سووریا وه‌سف كرد.
كۆمكاری عه‌ره‌بی داوای كردبوو (ئه‌سه‌د) ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت و جێگره‌كه‌ی ئاماده‌كاریی بكات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری و په‌رله‌مان و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری وڵات.
