لە میسر ئیخوان و ئەمەریكا دانیشتنیان كرد

لە میسر ئیخوان و ئەمەریكا دانیشتنیان كرد
ئان پاترسۆن باڵوێزى ئەمەریكا لە قاهیرە لەگەڵ محەمەد بەدیع رابەرى گشتیى كۆمەڵى ئیخوان موسلیمینى میسر لە بارەگاى گشتیى كۆمەڵەكە لە موقەتەم كۆ بوویەوە، ئەوەیش بە یەكەم سەردانى لەو شێوەیە دادەنرێ. رۆژنامەى (العرب اونلاین)ى لەندەنى ئەمڕۆ بڵاوى كردەوە.

بەدیع لەو دیدارەدا راى گەیاند \"بنەماكانى شەریعەتى ئیسلامى گەورەترین گەرەنتین بۆ ئازادییە گشتى و تایبەتەكان، چونكە دەستەبەرى ئازادیى بیروباوەڕ و ئازادییە كەسییەكانى هەموو هاووڵاتییان دەكەن بە یەكسانى\"".

پاترسۆن گوتى \""بارى ئابووریى میسر دژوارە و میسر پێویستى بە قەرزكردنە لە بانكى ناودەوڵەتى، ئەوەیش یارمەتى دەدا لە باشبوونى دۆخى ئابوورى و هاندانى وڵاتانى تر بۆ قەرزدان و یارمەتیدانى میسر\"".

لاى خۆیەوە بەدیع ئاماژەى بەوە دا پێویستە ئەو پرسە لە ئەنجوومەنى گەلى هەڵبژێردراو و لەناو لێژنە پسپۆڕەكاندا تاوتوێ بكرێ و گوتى \""متمانەمان بە پەرلەمان و سوپاكەمان هەیە، وەك چۆن ئەمەریكاییەكان متمانەیان بە پەرلەمان و سوپاكەیان هەیە\"".

هەروەها جەختى كرد \""ئیخوان بوونى هەر هێزێك لەسەروو دەستوور یاخۆ گەلەوە رەت دەكاتەوە و پێویستە هەر یارمەتییەك لەرێیەكى دروست و بە ئاگەداریى حكوومەتى میسر و بەبێ مەرج بێ\"".

ئاماژەى بەوەیش دا كێشەى فەلەستین كێشەى یەكەمى عەرەب و موسڵمانانە و گوتى \""بۆ ئەوەى ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمەریكا ببێتەوە جێمتمانەى گەلانى عەرەبی، كردارمان دەوێ نەك گوفتار\"".
"
Top