سووریا دەڵێ بەرەنگارى هەر هێزێكى عەرەبی دەبێتەوە بێتە ناو خاكى وڵاتەكەى
ئاژانسى دەنگوباسى رەسمیى سووریا (سانا) لە زارى سەرچاوەیەك لە وەزارەتى دەرەوەى ئەو وڵاتەى گواستەوە \"سووریا سەیرى دێ بە لێدوانى هەندێ بەرپرسى قەتەرى كە داواى ناردنى هێزى عەرەبی دەكەن بۆ سووریا\"".
سەرچاوەكە دەڵێ سووریا \""ئەو بانگەشانە بە تەواوى رەت دەكاتەوە، كە دەبێتە مایەى ئاڵۆزكردنى دۆخەكە و لەباربردنى دەرفەتەكانى كارى عەرەبی و دەرگا بۆ دەستێوەردانى دەرەكى لە كاروبارى سووریا دەكاتەوە\"".
بەپێى لێدوانى ئەو سەرچاوە سووریاییە \""گەلى سووریا هەموو شێوەیەكى دەستێوەردانى دەرەكى لە كاروبارەكانى لەژێر هەر ناوێكدا بێ رەت دەكاتەوە، بەرەنگارى هەر هەوڵێكیش دەبێتەوە دەست بۆ سەروەریى سووریا و سەلامەتیى خاكەكەى درێژ بكا\"".
هەروەها دەڵێ \""جێگەى داخە لەپێناو ئەجێنداى بیانیدا خوێنى عەرەبی لەسەر خاكى سووریا بڕژێ، بەتایبەت دواى ئەوەى ئادگارەكانى پیلانەكەى سەر سووریا روون بووەتەوە\"".
لە چەند رۆژى رابردوودا میرى قەتەر داواى ناردنى هێزى عەرەبی كرد بۆ سووریا بەمەبەستى راگرتنى هەڵمەتى سەركوتكردنى خەڵك لەلایەن هێزەكانى رێژیمى بەشار ئەسەدەوە، كە بەپێى ئامارەكانى نەتەوە یەكگرتووەكان ژمارەى كوژراوانى 10 مانگى رابردوو لە 5 هەزار كەس تێپەڕى كردووە."
