سوریا؛ له‌به‌ر چاوی چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌بی ته‌قه له خۆپێشانده‌ران ده‌کرێت
به‌پێی هه‌واڵێکی ئه‌لعه‌ره‌بییه، 6که‌س له کاتی بوونی چاودێرانی عه‌ره‌بی، له ده‌وره‌به‌ری \"دیمه‌شق\""ی پایته‌ختی سوریا به گوللـه‌ی هێزه‌کانی ئه‌منی کوژران.
له هه‌مان کاتدا \""محه‌ممه‌د ئه‌لدابی\"" سه‌رۆکی چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌بی که پێشتر گوتبووی، بارودۆخی حمس مه‌ترسیدار نییه، گوتوویه‌تی که سه‌ردانی ناوچه‌کانی ده‌رعا، ئه‌دله‌ب و حه‌ما ده‌کات.
ناڕازیانی ئه‌دله‌ب، ده‌رعا و دیمه‌شق له‌گه‌ڵ هاتنی چاودێرانی عه‌ره‌بی مانی گشتییان راگه‌یاند و له به‌رامبه‌ردا هێزه‌کانی ئه‌منی، ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ئه‌م دووکانانه‌یان شکاند که داخرابوون.
ئه‌لدابی ده‌ڵێت: 16چاودێری دیکه‌ش هاتوونه‌ته سوریا و له چه‌ند رۆژی داهاتوو ژماره‌ی چاودێران زیاتریش ده‌بێت.
ژماره‌ی چاودێرانی عه‌ره‌بی به گوته‌ی خۆیان ئێستا گه‌یشتۆته 150که‌س و بڕیاره تا ئه‌مڕۆ هه‌موویان بچنه ناو سوریا."
