سه‌رۆكی وه‌فده چاودێره‌كه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن دادگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه داواكراوه
بورهان غلیون سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی سوریا داوایكرد، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له بكرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای كاره‌كانی وه‌فده چاودێره‌كه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی كه ئێستا له‌سوریان به‌تایبه‌تیش پاش ئه‌وه‌ی فه‌ریقی یه‌كه‌می روكن محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌لدابی سه‌باره‌ت به ره‌وشی شاری \"حمس\"" وتبووی ره‌وشه‌كه خراپ نییه له‌كاتێكدا خه‌ڵكی ئه‌و شاره له خراپترین ره‌وشدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
هاوكات سایتی ئهلهعهرهبییه رایگه‌یاند كه پێشتر ناوی فه‌ریقی یه‌كه‌می روكن محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌لدابی له‌لیستی داواكارانی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كاندا هاتووه.
له‌وچوارچێوه‌یه‌دا به‌پێی ئاماری چالاكوانانی سوری ژماره‌ی كوژراوانی سوری گه‌یشتوه‌ته سه‌رو 6 هه‌زار كه‌س كه زۆربه‌یان له هاووڵاتیانی مه‌ده‌نین."
