سوپای سوودان سه‌رۆکی سه‌رهه‌ڵداوانی دارفووری کوشت
گوته‌بێژی سوپای سوودان به به‌شی عه‌ره‌بیی بی.بی.سی، گوت: سه‌رۆکی \"بزاڤی به‌رابه‌ری و دادوه‌ری\"" سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 25 دیسه‌مبه‌ر، کوژراوه.
تا ئێستا سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشت‌ڕاست نه‌کردووه‌ته‌وه.
(خه‌لیلی ئیبڕاهیم) پێشتر له لیبیا تاواوگه‌نشین بوو و دوای له‌ناوچوونی حکوومه‌تی (قه‌زافی)، به‌ره‌و سوودان گه‌ڕایه‌وه.
(قه‌زافی) یارمه‌تیی دارایی ده‌دایه سه‌رۆکی سه‌رهه‌ڵداوانی دارفوور.
(خه‌لیل ئیبڕاهیم) ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی سوودان بڕیاری ئاگربه‌ستی واژۆ کرد، به‌ڵام ماوه‌یه‌کی کورت دوای ئه‌وه، له گوتووێژه‌کانی ئاشتی رۆیشته ده‌ره‌وه. "
