تیمێكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم سه‌ردانی ئێران دەكات
عه‌لی ئه‌سغه‌ر سوڵتانی باڵیۆزی ئێران له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم به‌ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاند: كه له‌هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی داهاتوه‌وه زه‌مینه سازی بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی تیمه‌كه ده‌كر ێت، كه ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌خۆده‌گرێت.
هاوكات دیپلۆماتكارانی خۆرئاوایی له‌وبڕوایه‌دان، كه بانگهێشتكردنی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئێران بكه‌ن ته‌نیا هه‌وڵدانێكه له‌لایه‌ن تارانه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی كات و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌وگوشاره‌ی كه خراوه‌ته سه‌ر وڵاته‌كه‌یان.
هاوكات هه‌رئه‌م هه‌فته‌یه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئێران ئاماده‌یی خۆی پیشاندا بۆ پێشوازیكردن له‌ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم، دیپلۆماتكار ێكی خۆرئاوایی وه‌ك ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئاماژه‌ی پێكردوه، ئه‌و بانگهێشتنامه‌یه‌ی تاران ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه تاران له‌و ر ێگه‌یه‌وه ده‌یه‌و ێت و ێنه‌ی خۆی باشبكات.
شیاوی ئاماژه‌یه پاش ئه‌وه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به ره‌هه‌نده سه‌ربازییه‌كانی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی تاران پیشاندا، خۆرئاوا گوشاره‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته زیاتر كردوه‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ماس میدیاكان باس له‌ئه‌گه‌ری په‌لاماردانی دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه.
