رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی بێ‌سنوور: له‌مساڵدا 66 رۆژنامه‌نووس له‌جیهاندا كوژراون
به‌پێی راپۆرتی ئه‌و رێكخراوه 10 له‌و رۆژنامه‌نووسانه له پاكستان و له‌كاتی روماڵكرنی رووداوه‌كاندا كوژراون و به‌وه‌ش پاكستان بۆ دوو ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك به‌مه‌ترسیدارترین وڵات داده‌نرێت له رووماڵكردنی رووداوه‌كاندا.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه به‌شێكیش له‌و رۆژنامه‌نووسانه له‌ئه‌مریكای لاتین و له‌سه‌رده‌ستی بانده‌كانی مافیا كوژراون و ههرلهماوهی ئه‌مساڵیشدا 1044رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركراون و ئه‌و ژماره‌یه‌ش دووهێنده‌ی ساڵی 2010یه.رێكخراوه‌كه له‌و راپۆرته‌یدا ده‌ڵێت هه‌ریه‌ك له‌چین و ئێران و ئه‌ریتریا به‌گه‌وره‌ترین به‌ندیخانه بۆ راگهیانكارو رۆژنامه‌نووسان داده‌نرێت و ئه‌بیدجانی پایته‌خی بازرگانی وڵاتی كۆتدیڤواریش له‌ریز به‌ندی ئه‌و 10 ناوچانه‌ی جیهاندایه كه زۆرترین رۆژنامه‌نووسی تێدا ده‌ستگیركراوه.
-PUKmedia
