لیبیا.. ئه‌فسه‌رانی به‌ریتانی ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیسلامییه‌كان ده‌ده‌ن
له‌لێدوانێكیشیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئه‌و سه‌ركرده ئیسلامییه ده‌ڵێت له‌ساڵی 2004 له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ریتانیاو ئه‌مریكاوه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی راده‌ستی رژێمه‌كه‌ی موعه‌مه‌ر قه‌زافی كراوه‌ته‌وه‌و دواتر له‌لایه‌ن ئه‌و رژێمه‌وه روو به‌ڕووی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان بوه‌ته‌وه.
عه‌بدولحه‌كیم بلحاج بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئیسلامییه توندڕه‌وكانی ئه‌فغانستاندا بوه‌و وه‌ك خۆشی ئاماژه‌ی پێكردووه هاوپه‌یمانی ئوسامه بن لادنی سه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی قاعیده نه‌بووه.
لای خۆشیه‌وه رێكخراوی ریپریڤی خێرخوازی له به‌ریتانیا كه راوێژ ده‌داته بلحاج ده‌ڵێت ، ئه‌و سه‌ركرده ئیسلامییه بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له‌ناله‌بارترین زینداندابووه كه له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی بیانییه‌وه لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه‌و به‌شێكیش له‌و ئه‌فسه‌رانه به‌ریتانی بوون.
