بومه‌له‌رزه پارێزگای سیستان و بلوچستانی ئێران ده‌هه‌ژێنێت
سه‌عات 5:22 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ 19-12 بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 4.6 پله‌ی رێخته‌ر ناوچه‌ی نوسره‌ت ئابادی له پارێزگای سیستان و بلوچستانی له رۆژهه‌ڵاتی ئێران هه‌ژاندو هه‌تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه زیانه ماددی و مرۆییه‌كانی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
به پێی راپۆرتی ئاژانسی فارس بوله‌مه‌رزه‌كه وایكردوه كه هه‌موو دانیشتوانی ناوچه‌كه له خه‌و راچه‌نن و ترس و دڵه‌ڕاوكێییه‌كی زۆر باڵی به‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا گرتوه.
