ژیانی سه‌رۆكی كۆریای باكوور كۆتایی پێهات
ته‌له‌فزیۆنی حكوومه‌تی كۆریای باكوور له هه واڵێكدا رایگه‌یاند (كیم جۆنگ ئیل) سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، له ته‌مه‌نی 69 ساڵیدا به‌هۆی جه‌ڵته و وه‌ستانی دڵه‌وه كۆتایی به ژیانی هاتووه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ته‌له‌فزیۆنی كۆریای باكوور، (كیم جۆنگ ئیل) رۆژی شه‌ممه 17ی كانونی یه‌كه‌م به‌هۆی زه‌ختی زۆری كار له‌سه‌ر له‌ش و مێشكی، تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و مردووه.
(كیم جۆنگ ئیل) له ساڵی 1994 و پاش مه‌رگی باوكی بووه سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی كۆمۆنیستیی كۆریای باكوور. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سێهه‌مین كوڕی به ناوی (كیم جۆنگ ئۆن) كه ته‌مه‌نی له سه‌رووی 25 ساڵه‌وه‌یه، ببێته سه‌رۆكی نوێی كۆریای باكوور.
