باری ته‌ندروستی ئه‌ردۆگان ناجێگیره
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 18-12 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان-ی ته‌مه‌ن 57 ساڵان و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا باری ته‌ندروستی تێكچووه‌و ده‌ستبه‌جێ گه‌یه‌ندرایه یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌نكه‌ره.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا پاشئه‌وه‌ی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا نه‌شته‌گه‌ری ریخۆڵه‌ی بۆ كرا سه‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ كاتێك كه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له كاتی پشووداندا بوو باری ته‌ندروستی تێكچوو گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌و ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه، هێشتا هۆكاری تێكچوونی باری ته‌ندروستی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رانه‌گه‌یه‌ندراوه .
