تورکیا، لە بارەی پڕۆژەیاسای ئەرمەنەکانەوە فەرەنسا هۆشیار دەکاتەوە
بڕیار وایە کە ئەندامێکی حزبەکەی سەرۆکی فەرەنسا(سارکۆزی)، پێنجشەممەی داهاتوو پڕۆژەیاسایەک پێشکەش بە پەرلەمانی وڵاتەکەی بکات و تێێدا بە بڕی ٤٥ هەزار یۆرۆ و ساڵێک زیندانیکردن، سزای هەر کەسێک بدات کە هاتوو کەسەکە ڕەتی بکاتەوە کە کوشتنی ئەرمەنەکان لە ئەوکاتدا \""کۆمەڵکوژی\"" نەبووە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی \""ڕۆیتەرز\"" دوێنێ هەینی،(نیکۆڵا سارکۆزی) یەکێک لە سەرسەختترینی یەکیەتیی ئەورووپا بووە بەوەی چوونە نێو یەکیەتییەکەی تورکیای خستووەتە بەر ڕەخنەوە. هەروەها پێشتر ئانکارای لەوە ئاگادار کردووەتەوە کە گەر بێت و دان بە \""کۆمەڵکوژی\""-ی ئەرمەنەکاندا نەنێت ئەوا ئەوکات فەرەنسا لە ئینکاردنەکە دەکۆڵێتەوە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا (ڕەجەب تەییب ئەردۆغان)، لە نامەیەکیدا بۆ (سارکۆزی)، دەڵێت: \""پڕۆژەیاسای پێشنیازکراو بە ئامانجگرتنی کۆماری تورکیا و نەتەوەی تورکیا و ڕەوەندی تورکیاییە کە لە فەرەنسا دەژین.\""
ئەو نامەیەی (ئەردۆغان)، کە ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵی تورکیایی بڵاوی کردووەتەوە تێیدا هاتووە \""دەمەوێت بە ڕاشکاوی بڵێم ئەو هەنگاوە کاریگەریی خراپی بەسەر پێوەندییەکانی داهاتوومانەوە دەبێت لە بواری سیاسی، ئابووری و ڕۆشنبیری و کۆی بوارەکانی دی. بەرپرسارەتیش دەکەوێتە ئەستۆی ئەوانەی بەم کارە هەڵساون.\""
ئانکارا ڕەتی دەکاتەوە کە کوشتنی ئەرمەنەکان \""کۆمەڵکوژی\"" بێت و دەڵێت کە زۆرێک لە تورک و کوردە موسڵمانەکانیش بە هۆی داگیرگاری ڕووسەکانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ئانادۆڵ به هاوکاریی میلیشیای ئەرمەنەکان،لەنێو چوون. "
