زۆربه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی سه‌ر لیبیا هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه‌

زۆربه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی سه‌ر لیبیا هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه‌
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئه‌و سزایا‌نه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ که‌ به‌سه‌ر بانکه‌کانی ناوه‌ندی و سه‌رمایه‌گوزاریی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م لیبیای‌دا سه‌پاندبوو.

به‌ پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌کان، به‌ گوته‌ی دیپلۆماتکارانی نیشته‌جێی نیویۆرک، ئه‌م کاره‌ به‌ ئامانجی یارمه‌تی‌دان بۆ کۆتایی پێ‌هێنانی قه‌یرانی که‌مبوونی پاره‌ له‌ لیبیا ئه‌نجام دراوه‌.

ئه‌مه‌ریکاش به‌ دوای ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشدا، زۆربه‌ی سزاکانی سه‌ر لیبیای هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

دارییه‌کانی بانکه‌کانی لیبیا له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ دوابه‌دوای سه‌رکوتی ناڕازییان له‌ لایه‌ن حکومه‌تی پێشووی، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو.
Top