سەرۆكى جەهەپە داوا لە ئەردۆگان دەكا دەست لە كار بكێشێتەوە
كەمال كلیچدار ئۆغڵو لە كۆنگرەیكى رۆژنامەوانیدا لە بارەگاى حزبەكەى رەخنەى لە حكوومەت و پارتى داد و گەشەپێدانى دەسەڵاتدار گرت بەهۆى زیادبوونى هێرشەیلى پەكەكە بۆ سەر ئامانجە سەربازییەكانى توركیا.
كلیچدار ئۆغڵو گوتى \"دەبێ سەرۆك وەزیران بەرپرسیاریەتیى خۆى بزانێ، ئەو سەركردەى پارتێكى ئۆپۆزسیۆن نییە، ئەو حوكمرانیى وڵات دەكا، بۆیە من پارتى ئاكەپەى دەسەڵاتدار و ئەردۆگانى سەرۆك وەزیران بە بەرپرسیار لەو رووداوە دادەنێم\"".
سەرۆكى جەهەپە كە پێشتر داواى كردبوو توركیا هەڵبكوتێتە سەر قەندیل، پەكەكە لەناو ببا و ئاڵاى توركیاى تێدا بچەقێنێ، گوتى \""حكوومەتى توركیا ناتوانێ چارەسەرى كێشەى تیرۆریزم بكا\"" و داواى لە جەمیل چیچیكى سەرۆكى پەرلەمان كرد لەو بابەتە بپێچێتەوە و پیشنیازى پێكهێنانى لێژنەیەكى هاوبەش بكا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەى چارەسەرەوە.
هەروەها رەخنەى لە پارتى ئاشتى و دیموكراسیى كوردى كرد كە سەركۆنەى پەكەكەى نەكردووە. ئەمە بەپێى هەوالأَى رۆژنامەى \""تودەيز زەمان\""ى توركى."
