گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵ له‌ لیبیا ده‌دۆزرێته‌وه‌

گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵ له‌ لیبیا ده‌دۆزرێته‌وه‌
ده‌سه‌ڵاتدارانی کاتی لیبیا ده‌ڵێن گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ روفاتی 1270 که‌سی تێدایه‌‌ له‌وانه‌ی‌ به‌ده‌ست هێزه‌کانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی کوژراون.

کۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌که‌ له‌ نزیک گرتوخانه‌ی ئه‌بو سه‌لیم له‌ نزیک ترابلوسی پایته‌خت دۆزراوه‌ته‌وه‌، که‌ له‌وێ له‌ ساڵی 1996 قوربانیـیه‌کان کوژرابوون پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یان له‌ باری گرتوخانه‌که‌ گرتبوو. توڕه‌بوونی به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه‌ یارمه‌تیده‌ر بوو له‌ هه‌ڵگیرساندنی ئه‌و شۆڕشه‌ی بوو به‌ مایه‌ی له‌سه‌رکار لادانی قه‌زافی له‌ مانگی ڕابردوو.

کاربه‌دستان ده‌ڵێن لێکۆڵه‌ران 2 هه‌فته‌ له‌وه‌وپێش شوێنه‌که‌یان دۆزیبووه‌وه‌، به‌ بوکارهێنانی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ شایه‌تحاڵه‌كان و کاربه‌دستانی پێشووی قه‌زافی ده‌ستیان که‌وتبوو.

Top