له‌ پێكدادانێكی سه‌ربازیدا له‌ نێوان حكوومه‌تی فلیپین و چه‌كدارانی گرووپی ئه‌بوسیاف 15 كه‌س كوژران

 له‌ پێكدادانێكی سه‌ربازیدا له‌ نێوان حكوومه‌تی فلیپین و چه‌كدارانی گرووپی ئه‌بوسیاف 15 كه‌س كوژران
له‌ هێرشێكی چه‌كدارانی گرووپی ئه‌بو سیاف بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی فلیپین 13 كه‌س له‌ هێرشبه‌ران و دوو سه‌ربازی حكوومه‌ت كوژران.

راپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌كاتی فلیپین 100 چه‌كداری گرووپی ئه‌بو سیاف هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازیه‌.ئه‌و پێكدادانه‌دا دوو كاتژمێری خایاندووه‌، ماڵپه‌ڕی رادیۆ فه‌ردا بڵاوی كرده‌وه‌.

گرووپی ئه‌بو سیاف له‌ گرووپه‌ توندڕه‌وه‌ ئیسلامیه‌كانیه‌ و حكوومه‌تی فلیپین ئه‌وان به‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرووپی \"تیرۆریستی\"" ئه‌لقاعیده‌ داده‌نێ."
Top