دوو ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ی دەستبەسەر لە ئێران، به كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كرێن
رۆژی چوارشه‌مه 21ی ئه‌یلول، میدیاكانی كۆماری ئیسلامی رایانگه‌یاند لقی 36ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تاران، ره‌زامه‌ندی نیشانداوه سه‌باره‌ت به گۆڕینی حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی دوو ئه‌مه‌ریكیه‌كه بۆ دانانی كه‌فاله‌ت به بڕی نیو ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان.
شهین بایه‌ر و جاشوا فه‌تال، دوو شاخه‌وانی ئه‌مه‌ریكی كه له‌گه‌ڵ شاخه‌وانێكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكی 2 ساڵ پێشتر له سنووری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران، گیران، به تۆمه‌تی سیخوڕی كردن بۆ ئه‌مه‌ریكا و شكاندنی سنووری ئێران، 8 ساڵ سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پا.
دوابه‌دوای حوكمی زیندانی ئه‌و دوو كه‌سه، سه‌ركۆماری ئێران به‌ڵێنی ئازاد بوونیانی دا و پارێزه‌ره‌كه‌یان وتی داوای كردووه دوو دهستبهسهرهكه به كه‌فاله‌ت ئازاد بكرێن.
پێشتر سارا شۆرد كچه شاخه‌وانی ئه‌مه‌ریكیی هاوڕێی ئه‌و دوو كه‌سه، به دانانی كه‌فاله‌تی ماڵی به بڕی نیو ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، له زیندانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئازاد كرابوو.
