داوود ئۆغلۆ: توركیا هه‌میشه پارێزگارى له هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به ئیسرائیل ده‌كات
له‌م باره‌یه‌وه ئۆغلۆ گوتى، هه‌ڵوێستى ئێمه له‌برامبه‌ر حوكومه‌تى ئیسرائیل جێگیره و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕانكارى به‌سه‌ردا نایه‌ت، و روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و قه‌یرانه‌ى له نێوان ئێمه و ئیسرائیل‌دا هه‌یه پێویست به هیچ ناوبژیوانێك ناكات، له‌كاتێكدا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولی دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ریدان بۆ ئه‌و قه‌یرانه، به‌ڵام ئێمه پێویستیمان بهناوبژیوانیكردنى هیچ لایه‌نێك نیه، چونكه داواكانمان له‌و پرسه‌دا روون و ئاشكرانه و كشاندنه‌وه‌ى ئه‌و داواكاریانه‌ش شتێكى مه‌حاڵه.
