ئه‌ردۆگان بۆ سێیه‌مین جار سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیای به‌ده‌ست هێنا
ته‌له‌فزیۆتی ره‌سمی حكوومه‌تی توركیا رایگه‌یاتد، حزبی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاك پارتی) كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات 50% ده‌نگه‌كاتی به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام دوو له سێی كورسیه‌كانی له په‌رله‌مان بۆ چاكسازیی له ده‌ستووری وڵات‌دا مسۆگه‌ر نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) 26% ده‌تگه‌كان واته (136) كورسی به‌ده‌ست هیَناوه و پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی (مه‌هه‌په) 13% ده‌تگه‌كان واته 53 كورسی به‌ده‌ست هیَناوه و پاڵێوراوه سه‌ربه‌خۆكان \"كورده‌كان\"" 6% واته 36 كورسییان به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌ردۆگان ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌سه‌ركه‌وتنێك بۆ دیموكراسی وه‌سف كرد.
هه‌روه‌ها پارنه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان 40 كورسی كه‌مه‌ه له پێه‌ره‌له‌ماندا به‌و مانایه كه بۆ چاكسازیی له ده‌ستووردا ده‌بێ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن رێك بكه‌وێز
ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا به‌ڵێنی چاكسازیی ده‌ستووری توركیای داوه كه له ساڵی 1982وه له ژێر حكوومه‌تێكی سه‌ربازی نووسراوه و تا ئێسته دیار نییه كه چ گۆڕانكارییه‌ك ده‌كرێ.
له‌لایه‌كی تره‌وه ركابه‌ره‌كانی ده‌ڵێن، ئه‌ردۆگان زیاتر ده‌سه‌ڵاتی به‌لاوه گرنگه و ئۆپۆزسیۆنی قبووڵ نیه و توركیا له حكوومه‌تێكی سكۆلاره‌وه بۆ حكوومه‌تێكی ئیسلامی ده‌گۆڕێ.
لایه‌نگرانی ئه‌ردۆگان ده‌ڵێن، ئه‌و گۆڕانكارییانه مافی زیاتر بۆ كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له توركیا له‌وانه \""كورده‌كان\""ی تێدایه.
-pna"
