ئه‌مه‌ریكا داواى دیارى كردنى داهاتوى هێزه‌كانى ده‌كات له‌ عێراق

ئه‌مه‌ریكا داواى دیارى كردنى داهاتوى هێزه‌كانى ده‌كات له‌ عێراق
سه‌ركرده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق داواى له‌ حكومه‌تى عێراقی كرد دوا هه‌ڵوێستى خۆیان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى یان كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا بكه‌ن.

\"مایل مۆڵن\"" سه‌ركرده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند: تائێستا حكومه‌تى عێراق داواى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى نه‌كردوه‌ له‌دواى ساڵى 2011 بمێننه‌وه‌، ئه‌گه‌ر داوایه‌كى له‌و جۆره‌ پێشه‌ش بكه‌ن پێویسته‌ به‌زوترین كات برِیاربده‌ن.

به‌پێى رِێكه‌وتنامه‌ى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق پێویسته‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆتایی ساڵى 2011 له‌ عێراق بكشێننه‌وه‌.

مۆڵن، وتیشی: پێویسته‌ دانوستانه‌كان له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌ستپێبكات و داهاتوى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق دیاری برێت.

له‌لای خۆیه‌وه‌ نورى مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق جه‌ختى له‌سه‌ر تواناى هێزه‌كانى عێراق كرده‌وه‌ بۆ پاراستنى ئاسایشى عێراق و وه‌رگرتنى ئه‌و ئه‌ركه‌ به‌سه‌ركه‌وتویی.


سه‌رچاوه‌/ئه‌لجه‌زیره‌"
Top