هاوپه‌یمانى نیشتمانى 10 رِۆژ مۆڵه‌ت ده‌داته مالیكی بۆ پرِكردنه‌وه‌ى پۆسته ئه‌منیه‌كان
ئه‌ندامى سیاسی هاوپه‌یمانى نیشتیمانى ئاشكرایی ده‌كات لیسته‌كه‌یان مۆڵه‌تى 10 رِۆژى له‌به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقدا داناوه بۆ پرِكردنه‌وه‌ى پۆسته ئه‌منیه‌كانى وڵات.
ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه ، له لێدوانێكیدا، \"عه‌باس عامری\"" ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى كه نورى مالیكی سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، رِایگه‌یاند: هاوپه‌یمانى نیشتیمانى نورى مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقی، سه‌رپشك كردوه بۆ ده‌ستنیشانكردنى كه‌سی شیاو بۆ پۆسته ئه‌منیه‌كان و مۆڵه‌تى 10 رِۆژى له‌به‌رده‌میدا داناوه بۆ پرِكردنه‌وه‌یان و نه‌هێشتنه‌وه‌ى ئه‌و پۆستانه به به‌تاڵى.
عامرى، وتیشی: سه‌ركردایه‌تى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى كۆكن له‌سه‌ر پرِكردنه‌وه‌ى پۆسته ئه‌منیه‌كان به‌زوترین كات، به‌مه‌به‌ستى دروست نه‌بونى بۆشایی ده‌ستورى و ئه‌منى له عێراقدا.
شایانى باسه له‌دواى پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق پۆسته ئه‌منیه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌وه به‌رِێوه‌ده‌برێت و تائێستا ئه‌و پۆستانه پرِنه‌كراونه‌ته‌وه."
