لیبیا: ئۆپۆزسیۆن داواى ئاگربه‌ست ده‌كات و حكومه‌ت رِهتى ده‌كاته‌وه
ئهمرِۆ شه‌ممه،حكومه‌تى لیبیا داواى لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى رِهت كرده‌وه به ئه‌نجامدانى ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵیاندا، و سوربونى خۆى له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى لهشارهكانى لیبیادا دوپات كرده‌وه.
لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى لیبیا داوایان له حكومه‌تى لیبیا كرد ده‌ستبه‌ردارى شهرِ ببێت و دانوستان له‌گه‌ڵیاندا ئه‌نجام بدات، و له‌ناو شاره‌كاندا ئه‌و هێزانه بكێشێته‌وه به‌ناوى \"هێزه‌كانى قه‌زافی\"".
له كۆنفرانسێكدا \""مو‌سا ئیبراهیم\"" وته‌بێژى فه‌رمى حكومه‌تى لیبیا رِایگهیاند:
داواكارى لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان به كشانه‌وه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كان له شاره‌كاندا داوایه‌كى شێتانه‌یه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێی قایل نابین.
له‌درێژه‌ى رِوداوه ئه‌منیه‌كانى لیبیادا، و له‌میانى تۆپبارانكردنى هێزه هاوپه‌یمانه‌كان، كه پاسه‌وانه‌كانى سه‌رۆكى لیبیاى كردبوه ئامانج، زیاتر له 25 كه‌س برینداربون و 107 كه‌سیش كوژران.
له‌لایه‌كى تره‌وه سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى كاتى لیبی داواى له وڵاتانى جیهان كرد ئۆپۆزسیۆن پرِچهك بكات و هاوكاریان بكات.
\""مسته‌فا عه‌بدولجه‌لیل\"" سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى كاتى لیبیا رِایگهیاند: دورخستنه‌وه‌ى \""موعه‌مه‌ر قه‌زافی\"" و داروده‌سته‌كه‌ى و ده‌ركردنى هێزى تایبه‌ت به قه‌زافی له شاره‌كاندا و پێدانى ئازادى رِادهربرِین به‌مه‌رجى سه‌ره‌كى داده‌نێین بۆ سه‌ركه‌وتنى ئاگربه‌ستى نێوانمان.
سه‌رچاوه/رِۆیتهرز ، بی بی سی"
