ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر حكومه‌تى لیبیا ده‌سه‌پێنێت
ئه‌هۆى سه‌ركوت كردنى خۆپیشانده‌رانى وڵاته‌كه‌ى و كوشتن و برینداركردنى ژماره‌یه‌كى زۆر له هاولاَتیان، حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا سزاى به‌سه‌ر رِژێمى لیبیا سه‌پاند.
له‌كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا، (جاى كارنى) وته‌بێژى كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا رِاشیگه‌یاند:
ئه‌مه‌ریكا حسابی بانكى سه‌رۆكى لیبیا و خێزانه‌كه‌ى بلۆك كرد، و رِێگه‌یانپێنادات هه‌ڵسوكه‌وت به‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌یانه‌وه بكه‌ن كه‌له ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
به‌پێ سه‌رچاوه‌كان حكومه‌تى لیبیا 300 تا 400 ملیۆن دۆلاری له بانكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
گوتیشی: \"موعه‌مه‌ر قه‌زافی\"" سه‌رۆكى لیبیا شه‌رعیه‌تى له‌ده‌ست داوه و رِه‌شه كوژیه‌كى گه‌وره‌ى له وڵاته‌كه‌ى ده‌ست پێكردوه.
هه‌روه‌ها حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا گه‌شتكردنى قه‌زافی و كورِه‌كانى بۆ وڵاته‌كه‌ى قه‌ده‌غه كرد و گه‌شتى ئاسمانى نێوان هه‌ردو وڵاتى داخست.
شایانى باسه ماوه‌ى زیاتر له 10 رِۆژه خۆپیشاندان له وڵاتى لیبیا ده‌ستى پێكردوه و خۆپیشانده‌ران داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر له خۆپیشانده‌ران كوژران و بریندار بون.
سه‌رچاوه/ ئه‌لجه‌زیره"
