وه‌زیرى ناوخۆ و باڵیۆزى لیبیا و چه‌ندین به‌رپرسی تر‌ى ئه‌و وڵاته ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه
دواى ئه‌و زنجیره هێرشانه‌ى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه كرایه سه‌ر هاوڵاتیانى لیبیا كه بوه هۆى كوشتن و برینداربونى سه‌دان كه‌س، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك، وه‌زیرى ناوخۆى لیبیا ئاشكرایی كرد، ده‌ستى له‌پۆسته‌كه‌ى كێشاوه‌ته‌وه‌ء، پشتگیرى له شۆرِشی هاوڵاتیان ده‌كات.
له لێدوانێكیدا \"عه‌بدولفه‌تاح یونس عوبێدی\"" رِاشیگه‌یاند: به‌ده‌م داواكاریه‌كانى گه‌له‌كه‌مه‌وه ده‌چمء پشتگیرى له‌و شۆرِشه ده‌كه‌م كه هاوڵاتیان ده‌ستیان پێكردوه‌ء، ده‌ست له‌سه‌رجه‌م پۆسته‌كانم ده‌كێشمه‌وه.
وه‌زیرى ناوخۆى لیبیا به‌یه‌كێك له گه‌وره هاوكاره‌كانى موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكى لیبیا هه‌ژمارده‌كرێت.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ركۆنه‌ى كوشتنى هاوڵاتیانى لیبیاى كرد له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌وه، باڵیۆزى لیبیا له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه.
له‌لایه‌كى تره‌وه كۆمكارى عه‌ره‌بی جگه له ئیدانه‌كردنى كاره‌كانى حكومه‌تى لیبیا، ئه‌ندامیه‌تى ئه‌و وڵاته‌كه‌ى هه‌ڵپه‌سارد.
هه‌ر له درێژه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌رپرسانى لیبیا، به‌پرسی بۆنه‌كانى تایبه‌ت به‌سه‌رۆكى لیبیا ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌ء، ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى بوو.
شایانى باسه له 17ـى ئه‌م مانگه‌وه هاوڵاتیانى لیبی ده‌ستیانكردوه به خۆپیشاندانێكى جه‌ماوه‌رى به‌رفراوان به‌مه‌به‌ستى كۆتایی هێنان به حكوكمى 42 ساڵه‌ى موعه‌مه‌ر قه‌زافی، و داواى ئه‌نجامدانى چاكسازى و چه‌سپاندنى دیموكراتیه‌ت ده‌كه‌ن له وڵاته‌كه‌یاندا.
سه‌رچاوه/ ئه‌لجه‌زیره"
