كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و كۆمكارى عه‌ره‌بی سه‌ركۆنه‌ى شهرِه كوژیهكهى لیبیا ده‌كه‌ن
كوشتنى خۆپیشاندهرانء، هاوڵاتیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى لیبیاوه نارِهزاییهكى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى لێدهكهوێتهوهء، وڵاتان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن.
له‌سه‌رداواى نێردراوى لیبیا له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، به‌هۆى ئه‌و كوشارگهى له‌و وڵاته‌دا ئه‌نجام ده‌درێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه، برِیاره ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كۆبونه‌وه‌یه‌كى داخراو ئه‌نجام بداتء، تێیدا برِیارێكى تایبه‌ت به بارودۆخى لیبیا ده‌ربكات.
له‌لایه‌كى تره‌وه وڵاتانى كۆمكارى عه‌ره‌بی له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى قه‌ته‌ر كۆده‌بنه‌وه به‌مه‌به‌ستى رِێگرتن له‌و رِهشه كوژیهى له‌و وڵاته‌دا ئه‌نجام ده‌درێتء، حكومه‌تى قه‌ته‌ر داواى له ده‌سه‌ڵاتدارانى لیبیا كرد فرِۆكه و چه‌ك به‌كارنه‌هێنێت دژى خۆپیشانده‌ران.
هه‌ڵوێسته‌كان دژى كوشتنى خۆپیشانده‌رانى لیبی به‌رده‌وامى هه‌یه و سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى جیهانى ئیسلامى، \"یوسف قه‌رزاوى\"" فتواى حه‌ڵاڵى كوشتنى \""موعه‌مه‌ر قه‌زافی\"" سه‌رۆكى لیبیا ده‌ركرد، به‌هۆى كوشتنى هاوڵاتیانى بێ تاوانى وڵاته‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى ههرهمهكى.
قه‌رزاوى داواشى له سوپا و هێزه ئه‌منیه‌كانى لیبیا كرد كه فه‌رمانه‌كانى سه‌رۆكى لیبیا جێبه‌جێ نهكهنء، هاوڵاتیان نه‌كوژن.
رِوداوهكانى لیبیا ، حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكاشی هێنایه گۆ و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا داواى ده‌ستبه‌جێ وه‌ستاندنى بۆردومانه‌كانى لیبیا و كۆتایی هێنان به‌و رِهشه كوژیه كرد.
سه‌رچاوه/ ئه‌لجه‌زیره"
