سوپاى میسر رِێگهنادات له‌مه‌وپاش خۆپیشاندان له میسر ئه‌نجام بدرێت
ئه‌نجومه‌نى باڵاى هێزه چه‌كداریه‌كانى میسر هۆشدارى ده‌دان له به‌رده‌وامى خۆپیشاندانهكانء، ئاشكراشی كرد رِێگه به بهردهواكى خۆپیشاندانه‌كان ناده‌ن.
دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆره خۆپیشاندان وڵاتى میسرى گرتوه‌ته‌وه، وه‌ك هه‌وڵێن بۆ كۆتایی هێنان به خۆپیشانادنهكان، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى میسر بڵاوى كرده‌وه: به‌رده‌وامبون له خۆپیشاندانه‌كان و وازهێنان له كار، زیانێكى گه‌وره به ئابورى میسر ده‌گه‌ێنێت، بۆیه رِێگهنادهین خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامبن.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ى سوپادا هاتوه: رِێگهى یاسایی دژى ئه‌و كه‌سانه ده‌گرینه به‌ر كه ده‌ستبه‌ردارى كاره‌كانیان ده‌بن و خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌و خۆپیشاندانه ده‌بێته هۆى تێكچونى بارى ئه‌منى وڵات و زیان گه‌یاندن به ئابورى میسر.
شایانى باسه دواى خۆپیشاندانى 18 رِۆژى گه‌لى میسر، حوسنى موباره‌ك ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه،و پاشان بۆ خۆشی دهربرِین له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى موباره‌ك هاوڵاتیان خۆپیشاندانێكى به‌رفراوانیان رِێكخست.
سه‌رچاوه/ رِۆیتهرز
