عه‌مر مو‌سا: به‌م نزیكانه موباره‌ك برِیارى كۆتایی ده‌دات
ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى عه‌ره‌بی به‌دورى زانى كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلیمین بتوانن كۆنترِۆڵى حكومه‌تى داهاتوى میسر بكه‌ن و جومگه گرنگه‌كان بگرنه ده‌ست.
(عه‌مر مو‌سا) ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى عه‌ره‌بی رِایگهیاند: به‌م نزیكانه (حوسنى موباره‌ك)ـى سه‌رۆكى میسر برِیارى كۆتایی له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆى ده‌دات، و وهلاَمى خۆپیشانده‌ران ده‌داته‌وه، كه داواى رِۆشتنى موباره‌ك و جێهێشتنى دهسهلاَت ده‌كه‌ن.
هه‌ر له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى CNN ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى عه‌ره‌بی به‌پێویستى زانى دانوستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى میسردا بكرێت بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى میسر و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌ژداریان پێبكرێت له حكومه‌تى نوێ‌دا و ئیخوان موسلمینیش به‌ژداری له‌و دانوستانانه‌دا بكات.
مو‌سا به‌دوریشی زانى ئیخوان موسلیمین بتوانێت دواى وازهێنانى موباره‌ك لهدهسهلاَت حكومه‌تى نوێى میسر پێكبهێنێت.
هه‌روه‌ها عه‌مر موساى سه‌رۆكى كۆمكاری عه‌ره‌بی ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ وه‌رگرتنى هه‌ر پۆستێك كه پێى ده‌سپێرێت له حكومه‌تى نوێى میسر.
شایانى باسه عه‌مر مو‌سا پێشتر رِایگهیاندبو كه ئاماده‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوى میسر خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و ولاَته بپاڵێوێت.
سه‌رچاوه/ CNN
