به‌رادعى: موباره‌ك تا رِۆژى هه‌ینى مۆڵه‌تى هه‌یه ولاَت جێبهێڵێت
خۆپیشانده‌رانى میسر سورن له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رِژێمى ئێستاى میسر و داواى له‌كارلادانى حوسنى موباره‌ك ده‌كه‌ن، و چه‌ند رِۆژێك وه‌ك مۆڵه‌ت له‌به‌رده‌م موباره‌ك داده‌نێن بۆ ده‌ستبه‌رداربون له پۆسته‌كه‌ى.
(موحه‌ممه‌د به‌رادعی) گه‌وره به‌رهه‌ڵستكاری میسر داواى له حوسنى موباره‌ك كرد تا رِۆژى هه‌ینى ولاَت جێبهێڵێت و ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى ببێت و رِایگه‌یاند:
پێویسته له‌سه‌ر حوسنى موباره‌ك سه‌رۆك كۆمارى میسر ولاَت جێبهێڵێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تا رِۆژى هه‌ینى مۆڵه‌تى هه‌یه میسر جێبهێڵێت ئه‌گه‌ر له واده‌ى دیارى كراودا ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى ببێت ئه‌وا له‌پاشه‌رِۆژدا رِوبه‌رِوى دادگا ناكرێته‌وه.
به‌رادعى گوتیشی: موباره‌ك وه‌لاَمى داخوازیه‌كانى خۆپیشانده‌رانى نه‌داوه‌ته‌وه و به‌ڵێنى خۆ كاندیدنه‌كردنه‌وه‌ى بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتو چه‌واشه‌كاریه‌كى ئاشكرایه.
له‌لێدوانێكیدا حوسنى موباره‌ك به‌ڵێنى دا كه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوى میسردا خۆى كاندید نه‌كات.
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایی كرد كه باڵیۆزى ولاَته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ (موحه‌ممه‌د به‌رادعى) كۆبوه‌ته‌وه وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ده‌ستاوده‌ست كردنى ده‌سه‌لاَت به‌رِێگه‌ى ئاشتى و تاوتوێ كردنى بارودۆخى ئێستاى میسر.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین لێدوانى فه‌رمى حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكایه كه باس له دانوستانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و موحه‌مه‌د به‌رادعى گه‌وره به‌رهه‌ڵتسكارى میسر بكات.
سه‌رچاوه/ ئه‌لجه‌زیره
