سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى میسر ده‌ستنیشان كرا
دواى ئه‌و شه‌پۆله نارِه‌زاییانه‌ى كه میسرى گرته‌وه و خۆپیشانده‌ران داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆكى ولاَت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكومه‌تى میسر ده‌كه‌ن، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ قایل كردنى خۆپیشانده‌ران (حوسنى موباره‌ك)ـى سه‌رۆك كۆمارى میسر ، حكومه‌تى میسری هه‌ڵوه‌شانده‌وه و (ئه‌حمه‌د محمد شه‌فیق)ـى رِاسپراد بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى میسر.
(ئه‌حمه‌د محمد شه‌فیق)ـى وه‌زیرى پێشوى فرِۆكه‌وانى مه‌ده‌نى میسر له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمارى میسره‌وه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى میسر ده‌ستنیشانكرا و رِاسپێردرا بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى میسر.
شه‌فیق له‌ساڵى 1991 سه‌رۆكایه‌تى هێزه‌كانى ئاسمانى گرتوه‌ته ده‌ست تا ساڵى 2002 بوه به وه‌زیرى فرِۆكه‌وانى مه‌ده‌نى له حكومه‌تى میسر.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكومه‌تى میسر و رِاسپاردنى ئه‌حمه‌د محمد شه‌فیق بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێكى نوێ له‌لایه‌ن حوسنى موباره‌كى سه‌رۆك كۆمارى میسر بۆ قایل كردنى شه‌قامى میسریه كه ماوه‌ى شه‌ش رِۆژه خۆپیشاندانێكى
به‌رفراوانیان ده‌ستپێكردوه به‌مه‌به‌ستى له‌كارلادانى حوسنى موباره‌ك.
له دواین لێدوانی‌دا حوسنى موباره‌كى سه‌رۆك كۆمارى میسر به‌ڵێنى دا كه حكومه‌تى نوێى میسر حكومه‌تێك بێت له‌گه‌ڵ قۆناغی داهاتوى میسر بگونجێت و له‌ئاست داواكاریه‌كانى گه‌لى میسر بێت.
شایانى باسه دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكومه‌تى میسر و رِاسپاردنى ئه‌حمه‌د شه‌فیق بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ خۆپیشاندانه‌كانى میسر به‌رده‌وامه و خۆپیشانده‌ران داواى دورخستنه‌وه‌ى حوسنى موباره‌ك ده‌كه‌ن له پۆسته‌كه‌ى و پێكهێنانى حكومه‌تێكى هاوبه‌شى دیمو‌كراتى .
سه‌رچاوه/ BBC
