ئێران داوا ده‌كات ولاَتانى جیهان رِێز له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بگرن
گولاَن/س.م
ئێران به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى به مافێكى سروشتى خۆى ده‌زانێت و، داوا له ولاَتانى جیهان ده‌كات رِێز له‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بگرن.
\"سه‌عید جه‌لیلى\"" گه‌وره دانوستكارى حكومه‌تى ئێران رِایگهیاند:
پێویسته له‌سه‌ر ولاَتانى جیهان رِێز له‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران بگرن چونكه ئێران مافی خۆیه‌تى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى هه‌بێت بۆ بواره‌كانى وزه و ته‌كنه‌لۆژیا به‌كارى بهێنێت، و یۆرانیۆم بپیتێنێت.
جه‌لیلی جه‌ختى كرده‌وه له‌سه‌ر به‌كارهێنانى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران بۆ كارى ئاشتى .
گوتیشی: هه‌ر رِێككهوتنێك له‌نێوان ئێران و ولاَتان ئه‌نجام بدرێت ده‌بێت له‌سه‌ر بنچینه‌ى رِێزگرتن بێت له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران.
له‌لایه‌كى تره‌وه \""كاسرین ئاشتۆن\"" به‌رپرسی سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا بێ ئومێدى خۆى نیشاندا لهمهرِ رِێككهوتن له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه رِێككهوتن له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران كرێكى ئه‌سته‌مه.
شایانى باسه له‌چه‌ند رِۆژى رِابردودا دانوستانه‌كانى نێوان ئێران و ولاَتانى رِۆژئاوا له شارى ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستى پێكرد به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران.
سه‌رچاوه/رِۆیتهرز"
