سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانى حكومه‌تى تونس ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه
دواى خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كى تونس و له‌كارلادانى سه‌رۆكى ولاَته‌كه‌یان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكومه‌تى تونس، داوایان كردبو كه ده‌بێت حیزبی فه‌رمانرِه‌وا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه كه \"زه‌ین ئه‌لعابدین عه‌لی\"" سه‌رۆكى پێشوى تونس سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرد، و به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێ كردنى داواكاریه‌كانى هاولاَتیان سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانى حكومه‌تى تونس ده‌ستیان له حیزبه‌كه‌یان كێشایه‌وه.
كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى تونس ئاشكرایی كرد كه سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانى حكومه‌تى تونس ده‌ستیان كێشایه‌وه له پارتى گردبونه‌وه‌ى ده‌ستوری دیمو‌كراتى كه سه‌رۆكى له‌كارلادراوى تونس \""زه‌ین ئه‌لعابدین عه‌لی\"" سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرد.
پێشتریش هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیرانى تونس \""محمد غه‌نوش\"" و سه‌رۆكى كاتى \""فوئاد موبزه‌ع\"" ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه له حیزبه‌كه‌یان.
برِیاره به‌م نزیكانه حكومه‌تێكى هاوبه‌شى نیشتیمانى رِابگه‌ێنرێت به‌به‌ژدارى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى تونس تا دوو مانگى تر هه‌ڵبژاردنه‌كانى تونس ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌حكومه‌تى نوێی تونس هه‌شت وه‌زاره‌ت به به‌رپرسانى پێشوى حكومه‌تى تونس دراوه كه وه‌زاره‌ته سیادیه‌كانیان به‌ده‌سته له‌وانه وه‌زاره‌تى به‌رگرى و وه‌زاره‌تى دارایی و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش بوه‌ته نارِه‌زاییه‌كى زۆری شه‌قامى تونسى.
خۆپیشاندانى هاولاَتیانى تونسى به‌رده‌وامه و ئه‌مرِۆ پێنج شه‌ممه خۆپیشانده‌ران داواى له‌كارلادانى حكومه‌تى نوێى تونس ده‌كه‌ن و داوایان ده‌كرد كه حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
شایانى باسه ماوه‌ى زیاتر له مانگێكه خۆپیشاندانى جه‌ماوه‌رى له تونس به‌رده‌وامه و ئه‌مه‌ش بوه هۆی له‌كارلادانى حكومه‌تى دیكتاتۆری زه‌ین ئه‌لعابدینى سه‌رۆكى ولاَت كه ماوه‌ى 23 ساڵه سه‌رۆكایه‌تى تونس ده‌كات.
سه‌رچاوه/ ئه‌لعه‌ره‌بیه"
