ئه‌ردۆگان هۆشدارى ده‌داته یه‌كێتى ئه‌وروپا له تێكچونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوانیان
سه‌رۆكى وه‌زیرانى توركیا هۆشدارى دایه یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ئه‌گه‌رى گۆرِینى ئاراسته‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا و یه‌كێتى ئه‌وروپا.
\"رِهجهب ته‌یب ئه‌ردۆگان\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا لهچاوپێكهتنێكیدا له‌گه‌ڵ رِۆژنامهى نیویۆرك تایمز رِایگهیاند:
یه‌كێتى ئه‌وروپا پێویستى به توركیایه بۆ به‌هێزبونى، و یه‌كێتى ئه‌وروپا هیچ جێگره‌وه‌یه‌كى توركیاى نییه تابتوانێت بیكاته ئه‌ندام له یه‌كێتیه‌كه‌یدا.
سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا هۆشدارى دایه یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ئه‌گه‌رى گۆرِینى ئاراسته‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوانیان و گوتى:
په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا و یه‌كێتى ئه‌وروپا بهئاستهیهكى خێرادا بهرهوگۆرِانكارى هه‌نگاو ده‌نێت.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆگان داواى له یه‌كێتى ئه‌وروپا كرد كه ده‌بێت بوژاندنه‌وه‌ى زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت له‌بوارى ئابورى ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت قورسایی له ناوچه‌كه‌دا وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه وه‌ك هێزێكى قورسی جیهان هه‌ڵسوكه‌وت بكات.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا یه‌كێتى ئه‌وروپاى تۆمه‌تبار كرد به په‌كخستنى دانوستانه‌كانى نێوانیان به‌هۆى هۆكارى سیاسیه‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره ده‌كات ئه‌گه‌ر توركیا نه‌كات به‌ئه‌ندام له یه‌كێتیه‌كه‌یدا چونكه توركیا هێزێكى گه‌وره‌ی جیهانیه و خاوه‌نى ئابوریه‌كى به‌هێزه له ناوچه‌كه‌دا.
شایانى باسه به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافی توركیا كه به‌شێكى له كیشوه‌رى ئاسیایه و به‌شێكى له كیشوه‌رى ئه‌وروپایه، له ساڵى 2005ـه‌وه حكومه‌تى توركیا به‌فه‌رمى داواى ئه‌ندامبونى له یه‌كێتى ئه‌وروپا كردوه بهلاَم تائێستا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى یه‌كێتى ئه‌روروپا قبوڵ نه‌كراوه به‌هۆى چه‌ند داواكاریهكى یه‌كێتى ئه‌وروپا له توركیا له‌سه‌روى هه‌مویانه‌وه چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى ولاَتى قوبرس له‌گه‌ڵ توركیا، بۆیه دانوستانه‌كانى نێوان توركیا و یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ به‌ئه‌ندامبونى توركیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ره‌و نیمچه ئیفلیجى هه‌نگاوى ناوه.
سه‌رچاوه/pukmedia"
