توركیا هۆشدارى ده‌داته ئه‌مه‌ریكا
گولاَن/س.م
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا نیگه‌رانى خۆى دهربرِی به‌هۆى زیندوكردنه‌وه‌ى پرسی كۆمه‌ڵكوژى ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاوه و هۆشدارى دایه حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا له زیندوكرنهوهى ئه‌و پرسه.
(داود ئۆغلۆ) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌میانه‌ى به‌ژدارى كردنى له كۆنفراسی پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى توركیا رِایگهیاند: هیوادارم كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌ى وانه‌كات به زیندوكردنه‌وه‌ى پرسی كۆمه‌ڵكوژى ئه‌رمه‌نه‌كان، و هه‌وڵنه‌دات ئه‌و بابه‌ته بوروژێنێت.
ئۆغلۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه له‌كاتى بیستنى هه‌واڵى زیندوكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵكوژى ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن توركیاوه له كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندیمان به به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا كردوه و باڵیۆزى توركیا له ئه‌مه‌ریكا بۆئه‌و مه‌به‌سته كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجام داوه.
گوتیشى: هیوادارم ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌ى وانه‌كات و هه‌ڵه‌ى مێژویی زیندونهكاتهوه له‌كاتێكدا كه ئه‌مه‌ریكا و توركیا هاوپه‌یمانن.
دواى ئه‌وه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا داود ئۆغلۆ په‌یوه‌ندى كرد به وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا(هیلاری كلینتۆن) و داواى لێ‌كرد كه كۆنگرێس ئاگاداربكاته‌وه و هه‌ڵه‌ى وانه‌كات كه ببێته هۆى تێكچونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا، كلینتۆن رِایگهیاند: هه‌وڵى جدى ده‌ده‌ین بۆ رِێگرتن له زیندوكردنه‌وه‌ى پرسی كۆمه‌ڵكوژى ئه‌رمه‌نه‌كان له كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و لایه‌نانه‌ى ده‌یانه‌وێت ئه‌و كاره زیندوبكهنهوه ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه. به‌پێآ وته‌كانى داود ئۆغلۆ.
له‌كۆتاییدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا زیندوكردنه‌وه‌ى پرسی كۆمه‌ڵكوژى ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ناوبرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئه‌و كاره ده‌بێـه هۆى تێكچونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا.
شایانى باسه له‌سه‌رده‌مى عوسمانیه‌كاندا ده‌وڵه‌تى توركى به‌بیانوى به‌ستنى هاوپه‌یمانى له‌نێوان ئه‌رمه‌نه‌كان و رِوسیادا، ده‌ستى كرد به كوشتنى سه‌دان هاولاَتى ئه‌رمه‌نى و رِاگواستنیان له‌كاتێكدا له‌ژێر دهسهلاَتى عوسمانیه‌كاندا بون.
سه‌رچاوه/ ئاكانیوز
