سوودەكانی چای ماتچا

سوودەكانی چای ماتچا

 چای ماتچا Matcha tea بریتییە لە پاودەری گەڵای تەواوی چاوی سەوز، سوودە تەندروستییەكانی لە چای سەوز زیاترن، چونكە ڕێژەیەكی بەرزتری كافائین، ماددە دژەئۆكسانەكان لەخۆدەگرێت هاوكات لەگەڵ جۆرێك ترشە ئەمینی هێوركەرەوە. سوودە تەندروستییەكان: كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی ماددە دژەئۆكسانەكان. چای ماتچا ترشە ئەمینی تیانین L-theanine لەخۆدەگرێت كە باڵانسی كافائین ڕادەگرێت و وزەیەكی هێمن بە لەش دەبەخشێت، بەمەش ئاستی تەركیزكردن بەرزدەكاتەوە، هەروەها چای ماتچا ڕۆڵی هەیە بۆ پاراستنی تەندروستیی دڵ لە ڕێگەی دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خراپ لە خوێندا، لەگەڵ ڕێكخستنی پەستانی خوێن، هاندانی سووتاندنی كالۆری و كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، پاراستنی تەندروستیی جگەر.

 

Top