خۆراكی ئۆرگانیك چییە؟

خۆراكی ئۆرگانیك چییە؟

  خۆراكی ئۆرگانیك Organic food، واتە چاندن و بەرهەمهێنانی خۆراكی ڕووەكی بەبێ بەكارهێنانی پەینی دەستكرد، بكوژەكانی مێروو، یان مامەڵەی جینی، هەروەها خۆراكی ئاژەڵی بە بێ بەكارهێنانی دەرمانی دژەمیكرۆب و هۆرمۆنەكانی وەكو هۆرمۆنی گەشە، هەروەها پەیڕەوكردنی ڕێگە سرووشتییەكانی كشتوكاڵ كە كوالێتیی خاك و ئاو بپارێزێت، دابینكردنی ژینگە و خۆراكی سرووشتی بۆ ئاژەڵە خۆماڵییەكان. سوودەكانی خۆراكی ئۆرگانیك: خۆراكی ئۆرگانیكی ڕووەكی پاشماوەی ماددە بكوژەكانی مێروو و كانزا قورسەكانی وەكو كادمیۆم لەخۆناگرن، ماددەی كیمیایی پاراستنی خۆراك و ڕەنگی دەستكرد و چەورییە هایدرۆحینكراوەكان لەخۆناگرن، لە بەرانبەردا ڕێژەیەكی بەرزی ماددە دژەئۆكسانەكان هاوكات ڕیژەی بەرزی ڤیتامین و كانزاكان لەخۆدەگرن. خۆراك و بەرهەمە ئاژەڵییەكانیش هۆرمۆن و ماددەی دژەمیكرۆبیان تێدا نییە، هەروەها گۆشت و شیر و بەرهەمەكانی شیر چەوریی ئۆمیگا3 تا ڕێژەی 50% زیاتر لەخۆدەگرن.

 

Top