هونەرمەند (ناسر ڕەزازی) گۆرانییەكی نوێی بەناوی(كرماشان)بڵاوكردەوە

هونەرمەند (ناسر ڕەزازی) گۆرانییەكی نوێی بەناوی(كرماشان)بڵاوكردەوە

دوای بڵاوكردنەوەی گۆرانی (نامەكانت),لە ئێستادا هونەرمەندی دیاری كورد (ناسر ڕەزازی) بەرهەمێكی دیكەی گۆرانی بڵاوكردەوە.

هونەرمەند (ناسر ڕەزازی) گۆرانییە نوێیەكەی لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەناوی(كرماشان)بڵاوكردەوە,كە تێكستەكەی لەلایەن (رەزا جەمشیدی)یەوە نووسراوەو هونەرمەند و موسیزیان(فرشاد ڕۆستەمی)موزیكی بەرهەمەكەی ئامادەكردووە,هەروەها (نەوید شاهبیكی) ڕیكۆردی گۆرانییەكەو كاری میكس و ماستەرینگی ئەنجامداوە.

لەم بەرهەمەدا هەریەك لە (فەرزاد عەباسی) بە ئامێری تەنبوور و (عەلیرەزا سەنعەتی) بە ئامێری عود,و (مەهدی مورتەزایی) بە ئامێری سەنتوور,(فەرزاد شاهسواری) بە ئامێری دەف و دەهۆڵ,وە (حەمید پیرە)بە ئامێری نەی و زوڕنا,(كامەران ئەحمەدی) بە ئامێری دجمبە و زەڕب لە گۆرانییەكەدا بەشدارن.

لە دوای بڵاوكردنەوەی گۆرانی (كرماشان)كاری نوێی هونەری ناسر ڕەزازی لە كۆنسێرتێكی گۆرانی پێكدێت كە بڕیارە بە هاوبەشی لەگەڵ خانمە هونەرمەند (دڵنیا ڕەزازی)ی كچی بەڕێوەبچێت,لە ڕێكەوتی 3/10/2026 لە شاری “كۆڵن”ی وڵاتی ئەڵمانیا.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

هونەرمەند (ناسر ڕەزازی) گۆرانییەكی نوێی بەناوی(كرماشان)بڵاوكردەوە
Top