كێشه‌ى كورد و ئاكارى سیاسیى جیهانى
ئاكار یه‌كێكه له بابه‌ته هاوبه‌شه‌كانى سایكۆلۆژیا و فه‌لسه‌فه، و وه‌ك دگۆترێت به بڕبڕه‌ى پشت و هه‌وێنى كۆمه‌ڵگه و هۆكارێكى سه‌ره‌كیى مانه‌وه‌ى ده‌ژمێردرێت. چونكه له لایه‌ك گرێدراوى گه‌شه‌ى ویژدانه و له لایه‌كیتره‌وه په‌یوه‌سته به داب و نه‌ریتى كۆمه‌ڵگه. جێگه‌ى داخه كه وه‌ك پێویست گرنگى پێنه‌دراوه و هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بینین نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئاستى تاكى و خێزانى به‌ڵكۆ له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌یى و جیهانیش به ده‌هان كێشه‌ى بچووك و مه‌زنى هێناوه‌ته ئاراوه، كه دۆزى ره‌واى كورد و چاره‌سه‌رنه‌كردنى و ئاڵۆزتربوونى یه‌كێكه له هزاران ئه‌و كێشانه، كه تا ئێستاش به نیوه‌چڵى به‌جێهێڵدراوه كه هزاران قوربانیى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
وه‌ك ده‌روونناسێكى كوردستان بۆى ده‌چێ چه‌مكه ئاكارییه‌كان بریتین له‌و بنه‌ما و یاسا و داب و نه‌ریته ره‌وشتیانه‌ى كه له نێو هه‌ر كۆمه‌ڵگه و شارستانیه‌تێكدا، وه‌ك چوارچێوه و ده‌ستوور و پێوه‌رێك به‌كاردێت، تا به‌هۆیه‌وه راستى و دروستى و چاكه و خراپه‌ى هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتار و بڕیاره‌كانى تاكه‌كان دیارى بكرێت.
ئاكارى تاكه‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تاى منداڵیه‌وه و له رێگه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن گه‌شه ده‌كات و هیچ كه‌سێك به جینێكى تایبه‌ت به ئاكار له‌دایك نابێت. وه‌ك زۆر ره‌فتاره وه‌رگیراوه‌كانیتر فێربوونى ئاكاریش هه‌ر له خێزان و له باوه‌شى دایك و باوك و سه‌نته‌ره‌كانیترى په‌روه‌رده‌یى و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ستپێده‌كات. به پێى بیروباوه‌رى ده‌روونناسان ویژدان ده‌ینه‌مۆى ره‌وشت و ئاكاره، و هیچ پێشكه‌وتنێك له مرۆڤدا رووى نادات مه‌گه‌ر ئاكاره‌كانى له‌سه‌ر بنه‌ماى ویژدان دانرابێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئه‌وه‌نده به‌هێزه كه هه‌ندێ جار ویژدان وه‌ك زاراوه و چه‌مكى ئاكار به‌كار ده‌هێندرێت له بابه‌تى شرۆڤه‌ى ره‌فتاره ئاكارییه‌كانى مرۆڤ.
فه‌یله‌سۆفه‌كان له باره‌ى ئاكار زۆر بیروباوه‌رى جیاوازیان پێشكه‌ش كردووه. نیچه‌ى مه‌زنه فه‌یله‌سۆف، له‌و بڕوایه‌دایه زۆرێك له‌و بابه‌تانه‌ى ئێمه به‌ناوى ئاكاره‌وه له‌باره‌وه قسه ده‌كه‌ین، له راستیدا دژه ئاكارن، چونكه خۆدسه‌نته‌رى تیایدا باڵاده‌سته، كه مه‌به‌ست لێى ئه‌وه‌یه كه له‌م جیهانه‌دا ته‌نها ( منى مرۆڤ) ته‌وه‌رى سه‌ره‌كین و هه‌موو شته‌كانیتر پێویسته له خزمه‌تى مندا بن. و نیچه پێى وایه كه ئه‌م بیركردنه‌وه هه‌ڵه‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه مرۆڤ خۆى هه‌ست به خۆپه‌رێستى و كۆرتبینى ده‌كات، بۆیه ئه‌و پێیوایه ده‌بێ ئاكار له رێگه‌ى به‌كارهێنانى دروستى عه‌قڵ فێرى منداڵان بكرێت، هه‌مان ئه‌و شته و عه‌قڵه ته‌ندروسته‌ى كه كه‌سانێكى وه‌ك چارلز داروین پێیانوایه بریتییه له چۆنیه‌تى بیركردنه‌وه و چۆنیه‌تى ئه‌وه‌ى كه ده‌بێ له‌باره‌ى چییه‌وه بیر بكه‌ینه‌وه. و ئێریك ئێریكسۆن، ده‌روونناسى به‌ناوبانگى ئه‌مریكى، له‌و بڕوایه‌دایه تا ئێمه منداڵ بینا نه‌كه‌ین، كۆمه‌ڵگه بینا ناكرێت.
به هه‌مان ئاراسته‌ش، به‌ردى بناغه‌ى ویژدان هه‌ر له منداڵییه‌وه داده‌نرێت، و ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره له‌سه‌ر بنه‌ماى دروست و زانستیانه ئه‌نجام نه‌درێت ئه‌م لایه‌نه‌ى مرۆڤ نابێته ئه‌گه‌رى سه‌رهڵدانى ئاكارێكى جوان و دروست. ئه‌وه‌ش هه‌مان ئه‌و كێشه‌یه‌یه كه دواتر له ژیانى گشتى و تایبه‌تیى دا هزاران گرفت دروست ده‌كات. چونكه چونكه له ویژدانێكى مردوو و لاواز و بێ هێز، كه به‌رهه‌مى چه‌نده‌ها فاكته‌رى خۆدى، تایبه‌ت، و كۆمه‌ڵایه‌تى و په‌روه‌رده‌یین، هیچ شتێك جگه له خراپه و دووانیزمى كه‌سایه‌تى و درۆ و فرت و فێڵ و ته‌ڵه‌كه، و دزى، و زه‌وتكردنى مافى كه‌س و نه‌ته‌وه و خه‌ڵكانیتر چاوه‌ڕێ ناكرێت. چونكه له بنه‌ڕه‌تدا كه‌سایه‌تى ئه‌و جۆره كه‌سانه له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌وه بنیاتنراوه كه ته‌نها بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانى خۆیان بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش به‌شێكى جیانه‌كراوه‌یه له كه‌سایه‌تییان كه ئه‌و كه‌سانه ئاكار له‌و بیركردنه‌وه‌یه‌دا ده‌بینن كه له به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى و كه‌سیى ئه‌واندا بێت، و به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و ره‌فتار و بڕیاره به ره‌فتار و بڕیارێكى ئاكارى نابینن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له راستیدا ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه به‌شێكه له قۆناغى ویژدان مردوویى لاى ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه.
به‌داخه‌وه ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگۆترێت كه توێژینه‌وه به‌پێزه‌كانى چارلز داروین له‌سه‌ر رابردووى ژیان و سروشت و مرۆڤایه‌تى ئه‌وه‌یان پێشانداوه كه له ناخ و ناوه‌رۆكى سروشتدا هیچ ئاكارێك بوونى نه‌بووه و نیه، و سروشت له بنه‌ڕه‌تدا دووره له بنه‌ماكانى ئاكارى. بۆیه‌ش نابێ ره‌فتارى پڕ له شڵه‌ژانى گیانه‌وه‌ران له به‌رامبه‌ر یه‌كتر، كه پڕیه‌تى له تووندوتیژى و كوشتن و یه‌كتر كوشتن و خواردن، جێگه‌ى سه‌رسۆڕهێنه‌ر بێ.
و به‌داخه‌وه هه‌مان ئه‌و ره‌فتاره قێزه‌وه‌نه له لایه‌ن نه‌ته‌وه و گرووپ و وڵاتانى ناوچه‌كه و جیهان به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه‌ى كورد زۆر به ڕاشكاوانه ده‌بینرێت. ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ى كه له پێناو ئازادى و ژیانێكى شكۆمه‌ندانه و دوور له رق و كین، و وه‌ك جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى به " برایه‌تى" وه‌سفى ده‌كات، به‌سه‌دان ساڵه خه‌بات ده‌كات، به‌ڵام به شێوازى جیاوازى نامرۆڤانه سه‌ركوت ده‌كرێت و ئه‌مه كاتێك ده‌بێته مایه‌ى نیگه‌رانى، ئه‌و كاته‌ى ته‌نانه‌ت وڵاتانى به‌ناو دیمۆكراسى و هه‌ڵگرانى ئاڵاى ئازادى راده‌ربڕین و یه‌كسانى به‌شدارى ئه‌و ره‌فتاره نامرۆڤایانه‌یه ده‌بن، یان لانیكه‌م له ئاستى دا بێده‌نگى ده‌نوێنن تا ببێته چرایه‌كى سه‌وز تا له‌ژێر په‌رده‌یدا نه‌یارانى كورد به هه‌موو هێز و توانایه‌وه هه‌ر چیه‌كیان بۆ بلوێ دژى كورد ئه‌نجامى بده‌ن.
ئه‌م راستیه تاڵه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ، جیهان به تێكڕا و به‌تایبه‌ت پیاوانى سیاسیى ناوچه‌كه و جیهانى سه‌رده‌م پێویستیان به په‌روه‌رده و گۆڕینه، تا به‌هۆیه‌وه ویژدانه مردووه‌كانیان زیندو ببێته‌وه و له ئاست رووداوه‌كان و ئه‌وه‌ى به‌سه‌رى میلله‌تانى وه‌ك كورد دێت، هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تى بكه‌ن و بڕیارى سیاسیى دروست و له‌سه‌ر بنه‌ما ئاكاریى مرۆیى و رێزگرتن، بده‌ن تا چیتر تاوانه‌كانى هاوشێوه‌ى ئه‌نفال و كێمیاباران و جینۆساید و قڕكردن و جۆره‌ها تراژێدیا و تاوانى دیكه دووباره نه‌بنه‌وه و ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ى لێنه‌كه‌وێته‌وه. به‌تایبه‌ت وڵاتانى كه هه‌ڵگرى ئاڵاى دیمۆكراسین، و چه‌نده‌ها له‌م وڵاتانه بنكه و باره‌گا و كۆنسۆڵخانه و نوێنه‌راتیان له هه‌رێمه‌كه‌ماندا هه‌یه و له نزیكه‌وه چاودێرى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى خوڵى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستانیان كرد و خۆیان به چاوى خۆیان بینى كه خه‌ڵكه‌كه‌ى هه‌رێمه‌كه‌مان چۆن به به‌رپرسیارێتییه‌وه له هه‌ڵبژادن ده‌ڕوانن و وه‌ك ئه‌ركێكى هاونیشتمانیبون به جۆش و خرۆشه‌وه رویان له بنكه‌كانى ده‌نگدان كرد تا له ژێر ئاڵاى به‌رز و شه‌كاوه‌ى كوردستان و له كه‌شێكى ئازاد، كه به‌رهه‌مى ره‌نج و ماندیبوونى هزاران پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان، و خوێنى ره‌نگینى شه‌هیدانه، ده‌نگ به سه‌روه‌رى و شكۆ و پایه‌دارى و به‌رده‌وامى و شه‌رعیه‌ت و ره‌وایه‌تى و ره‌سه‌نایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان و ئارامى ئه‌م هه‌رێمه و حكومه‌ته‌كه‌ى بده‌ن. هه‌ڵبژاردنێك كه به گه‌واهى وڵاتانى دۆست و دوژمن سه‌ركه‌وتوو بوو و به‌تایبه‌ت كه پارتى دیمۆكراتى كوردستان و به سه‌رۆكایه‌تى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى، به جیاوازییه‌كى به‌رچاو سه‌ركه‌وتنێكى دیكه‌ى مێژوویى تۆمار كرد، و ده‌ریخست هێشتان ئه‌و پارته و سه‌رۆكه‌كه‌ى جێگه‌ى متمانه و ئۆمێدن بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ى كوردستان به بێ جیاوازى نه‌ته‌وه‌یى و مه‌زهه‌بى و كه‌لتوورى و بۆچوونى سیاسى. به‌تایبه‌ت سه‌رۆكه‌كه‌ى كه له ته‌مه‌نێكى وا دا هێشتان دڵى بۆ میلله‌ته‌كه‌ى لێده‌دات و به په‌رۆشه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ربارى هه‌موو ماندوبوونێك به‌ڵام به هیوا و ئۆمێده‌وه له ژیان و كار و خه‌بات و "خۆنه‌چه‌ماندن" و رێبه‌رایه‌تى و خزمه‌ت ده‌ڕوانێ، و ئه‌وه خۆى هێز و وزه‌یه‌كى به‌رزى سایكۆلۆژییه، كه بێگۆمان وه‌ك به‌شێك له بیردۆزه‌كانى سایكۆلۆژى بۆى ده‌چن، هه‌موو كه‌سێك له‌و ته‌مه‌نه دا نیه‌تى. بۆیه‌ش ئه‌مه خۆى ده‌رفه‌تێكه تا بگۆترێت كه جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى ده‌توانێ جوانترین نموونه بێ بۆ كوردستانیان و به‌تایبه‌ت گه‌نجان و لاوان تا به ئۆمێده‌وه له ژیان بڕوانن و له كار و ژیاندا ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانه‌نیشن، به‌ڵكۆ به جوانترین شێوه ته‌ماشه‌ى ژیان له هه‌رێمه‌كه‌مان بكه‌ن و به دانانى ئامانجه‌كانیان به هه‌موو هێز و توانایه‌كه‌وه به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه جوانانه هه‌نگاو بنێن و هه‌میشه ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى بارزانى نه‌مریان له یاد بێ كه: " له سه‌ركه‌وتن مه‌غرور و له شكه‌ستن بێ ئۆمێد مه‌بن". و ئه‌مه مه‌زنترین داستانى راسته‌قینه‌ى خه‌باته له ژیانى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سایكۆلۆژیى ئه‌م سه‌رۆكانه‌دا كه بوونه‌ته جێگه‌ى شانازى و هیوا و ئۆمێدى مه‌لیۆنه‌ها كورد له هه‌موو پارچه‌كانى كوردستان، و ته‌نانه‌ت دوژمنانیشیان هه‌ستى پێده‌كه‌ن و ناتوانن نكۆڵى لێبكه‌ن. *پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*