دیپلۆماسى کوردستان ، چەکێکى کاریگەر بۆ پارێزگارى لە قەوارە و دۆزى گەلى کورد

دیپلۆماسى کوردستان ، چەکێکى کاریگەر بۆ پارێزگارى لە قەوارە و دۆزى گەلى کورد



وێراى هەموو ئەو ئاستەنگ و کۆسپانەى لەبەردەم کاروانى پێشکەوتن و گەشەسەندنەکانى هەرێمى کوردستان دروست دەکرێت ، چ بەڕێگەى سەربازى ، سیاسى ، ئابوورییەوە ، بەڵام هەنگاوەکانى دیپلۆماسییەتى کوردستان ، بە سەرکردایەتى ژیرانەى گەلى کورد لە نێو ناوچەیەکى پڕ کێشە و ئاڵوزى وەک رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئامادەبوونى لە ساتەوەختێکدا کە نەخشەى نوێى ناوچەکە دادەرێژێتەوە ، نەک هەر بەرە پێشکەوتنە بەڵکو هەوڵەکانى لە چوارچێوەى کارەکتەرێکى بەهێزى نێچمە دەوڵەتى و خاوەن ئەرک و بەرپرسیاریەتییە کە توانا ئەنجامدانى مانۆرى سیاسى و دیپلۆماسى هەیە لە دەرەوەى سنوورەکانى عێراقدا ، بەبەهێزکردنى ئاستى پەیوەندییەکانى
گۆڕانکارى و پێشهاتەکانى ناوچەکە وجیهان ، هەر لە سەر ئاستى عێراق،سووریا، ئێران و تورکیا ، هەر کامیان بەشێوازى خۆیان ، ئینجا شەڕى ئەمەریکاوئیسرائیل دژى ئێران و رۆڵى سەرەکى ئەمەریکا بۆ داڕشتنەوەى دیپلۆماسى خۆى بە پێى پارێزگاریکردن لە بەرژوەندییەکانى ، ئینجا دیپلۆماسیی کوردستان و ئاوێتەبوونى لە نێو کاناڵە فەرمییەکاندا کە دامەزراوەکانى هەرێمى کوردستان سەرکردایەتیی دەکەن ، سەردان و بانگهێشتى فەرمى سەرۆک مسعود بارزانى ، رابەرى کوردستان ، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم و مەسروور بارزانى ، سەرۆکوەیزانى کوردستان بۆ پایتەختەکانى وڵاتانى بڕیاربەدەستى دونیاو پێچەوانەکەى ، ئاماژەیە بۆ پەرۆشیی سەرکردایەتییە بۆ جێگرکردنى ڕۆڵ و پێگە و ئامادەبوونى کوردستان لە ناوەندە بڕیاربەدەستەکانى جیهان

هەرێمى کوردستان و دیپلۆماسى ئابوورى
ئەمڕۆ ئابوورى یانیش دیپلۆماسى ئابوورى بەیەکێک لە بنەما سەرەکییەکانى جووڵەى کوردستان هەژمار دەکرێت ، چونکە پەیوەندیی هەیە بۆ دۆسییەى وزە و نەوت و غازەوە ، ئینجا هەناردەکردنى بەڕێگەى هێڵى جەیهان و ئەگەرى دروستکردنەوەى بۆرى نەوتى سووریا ، هەموو ئەمانە هۆکارى یەکلاکەرەوە دەبن بۆ گەشەسەندن ئابوورى و سەقامگیرى دارایی و بەهێزبوونى پێگەى سەربەخۆیی دارایی کوردستان و پارێزگاریکردن لە بڕیارە سەربەخۆە سیاسیەکان ، بەتایبەتى کە حکوومەتى کوردستان لەمێژە کارى لە سەر هەمە جۆرکردنى سەرچاوەکانى داهات کردوە ،بەتایبەت بۆ ڕاکێشانى سەرنجى سەمایەگوزارانى بیانى و وڵاتانى ناوچەکە بەگشتى و ئەورووپا ، ئەوەش توانایی هەرێمى کوردستان بۆ بەهێزکردنى ئابوورییەکى نەرمتر بەرامبەر بە گۆڕانکاییە ناوچەییەکان بەهێزتر دەکات

کوردستان و دیپلۆماسى ئاسایش
بەهەمان شێوە دیپلۆماسیی ئاسایش ، کە پشت ئەستوورە بە ڕۆڵى هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان و هێزە ئەمنییەکانى دیکە لە ڕووبەڕووبوونەوەى مەترسییەکانى تیرۆریستان ، ئینجا پارێزگاریکردن لە گەشەپێدان و بەتایبەتى کە ئێستا هەوڵى یەکخستنیان دەدرێت ، ئەوەش وادەکات گەشەپێدان وپاراستنى ئەم هێزە کاریگەرە وەک بەشێک لە شوناسى میللەت ، لەهەمانکاتیشدا ئاڵنگارى پەیوەست بە هەندێک لایەن هەیە ، کە زیان بە خزمەت و پرسى گشتیی کوردستان دەگەێنن،بەتایبەتى چارەسەرکردنى پەیوەندییەکانى هەولێر وبەغدا بە هۆى بەکارهێنانى هەندێک دۆسییەى سیاسى و ئاسایشى وەک کارتى گوشار ، بەکارهێنانى بژاردە دیپلۆماسییەکانى لە سەر ئاستى ناوچەیی و نێودەوڵەتیی لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە و ئەمەریکا و ئەورووپا ، زیادکردنى هاوبەشییەکان بە تێگەیشتن ، هەموو ئەمانە وایانکردووە کە هەرێمى کوردستان ، بە ناوچەیەکى سەقامگیر لە سەر ئاستى عێراق و ناوچەکە هەژمار بکرێت و لەهەمانکاتیشدا ببێتە هاوپەیمانێکى متمانەپێکراو لەرووى فیکرى و سەربازیی و ئاسایشەوە ، ئەوەش دیپلۆماسى کوردستانى کردۆتە بەشێکى بەهێز لە تۆرى بەرژوەندیییە نێودەوڵەتییەکان ، ئەوەش وایکردووە پشتیوانى بەهێزى بۆ پارێزگاریکردن لە قەوارەى هەرێمى کوردستان بینیووە لەو هێرش و پەلامارە تیرۆریستییانەى کە کاریگەریان لە سەر هەناردەکردنەوەى نەوتى کوردستان دانابوو بەڕێگەى بۆرى هێڵى جەیهانەوە

بەرپرسیاریەتى نیشتیمانیی و نەتەوەیی و کاریگەرى دیپلۆماسى
هەندێک لایەن بەهۆى دوورکەوتنە لە بەرپرسیاریەتییە نیشتیمانى و نەتەوەییەکان ، هاوئاوازبوونیان لەگەڵ نەیارانى کوردستان و سەقامگیرى قەوارەى کوردستان ، ئەوەش کاریگەرى لەسەر سەنگ و پێگەى هەرێمى کوردستان داوە بەتایبەتى لەکاتى هەوڵە دیپلۆماسییەکان و لەکاتى گفتوگۆکان داناوە ، هەروەها دیپلۆماسیی بەهێز وکاریگەرى هەرێمى کوردستان توانیوێتى ڕۆڵێکى باش لە نێو نائارامی و سەقامگیرییەکان دابنێت ، بۆیە کاتى ئەوە هاتووە کوردستان لە سەر ئاستى ناوخۆیی خۆى بەهێز بکات ، ئەوەى وا دەکات ڕۆڵى هەرێمى کوردستان لە ناوچەکەدا وەک ئەکتەرێکى هەرێمى کە خاوەن قوڵایی ستراتیژى و ئامرازى کاریگەریی دەربازبوو لە سنوورەکانى عێراقدا و داڕشتنى هاوسەنگییە ناوچەییەکاندا
ئەمڕۆ دیپلۆماسییەتى کوردستان وەک ئامرازێکى بەهێز بۆ ڕێنیشاندەرى ڕێگەى سیاسى کوردستانە بەتایبەتى چەسپاندنى هەرێمى کوردستان لە نەخشەى نوێی سیاسى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستیدا ، لە ناوچەیەکدا ، ئەمڕۆ هەرێمى کوردستان وەک هیوایەکە بۆ دۆزى کورد لە ناوچەکەدا وەک قەڵغانێکى بەهێز بۆ پارێزگارى لە قەوارە و دۆزى گەلى کورد

 

 

Top