سەرۆک بارزانى؛ کوردستانى کردە خاوەن ئاستبەرزترین نیشانە بۆ پێکەوەژیانى ئاشتیانە

سەرۆک بارزانى؛ کوردستانى کردە خاوەن ئاستبەرزترین نیشانە بۆ پێکەوەژیانى ئاشتیانە


رێبوار حەمەلاو شوانى
مێژووى کوردستان هەر لە دێرزەمانەوە چ لەڕووى کۆمەڵایەتى و کەلتوورییەوە ، هەمیشە وەک دوورگەیەکى تایبەت و جیاواز بووە لە پێکەوەژیانى ئاشتیانەى هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئایینزاکان ، بەدڵنییاییەوە بوونى ژینگەیەکى وەها لەبارە وگونجاو و درەوشاوە وەک ئەستێرەیەکى گەش هەر لەخۆوە نەهاتووە ئاراوە بەڵکو لە ئەنجام دانانى بناغەیەکى بیروهزى بەهێز بووە بەرامبەر هەموو ئەو ستەمکاریی و نادادپەورەیی و ناسەقامگیرییانەى ەک لەناوچەکە ڕوویانداو ، وایکردووە گەلى کوردوکوردستان وەک جوگرافیا وخاک ، ئەمڕۆ لەسەر ئاستى هەموو جیهان لەلایەن پاپاى ڤاتیکانەوە میداڵیاى ڕێزڵنێانى ئاست بەرز ببەخشڕێتە ڕابەڕێکى مێژوویی کە هەموو تەمەنى لە پێناو چەسپاندنى ئاشتى و پێکەوەژیان و وەدیهێنانى مافەکانى گەلى کورد و پارێزگاریکردن لە هەموو پێکهاتە جیاوازەکان فیداکردووە ، ئەوەش نەک هەر تۆماڕکردنێکى مێژوویی گرنگە بۆ هەموو گەلى کورد ، لە هەمانکاتیشدا لە ڕووى سیاسى و دیپلۆماسیشەوە وەرچەرخانێکى گرنگە بۆ کوردستان بەتایبەتى بەو ستراتیژە ئاشتیخوازانەیەى کە لە کوردستان پەیڕەو دەکرێت
بۆیە دەکرێت لە چەند خاڵێکدا ، ئەو ڕێزڵێنانە ئاست بەرزەى پاپاى ڤاتیکان بۆ سەرۆک بارزانى ئاماژە پێبکەین :
یەکەم ،، کاتێک ئەو خەڵات تایبەتە کە تەنها بە سەرۆک و سەکردە دیارەکانى وڵاتانى جیهان دەبەخشڕێت و لێردەا سەرۆک بارزانى وەک ڕابەڕێکى مێژوویی ئاشتیخواز دیاری دەکرێت ، ئاماژەیە بەو ڕاستییەکەى لە کاتێکیدا کە ناوچەکە بە دۆخێکى شەڕ و گرژى و ئاڵۆزییدا و ستەمکارى بەرامبەر بە پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئایینزاکاندا تێدەپەڕێت ، کوردستان وەک هەمیشە لە رابردوو و ئێستاشدا بە ڕابەرایەتى سەرۆک بارزانى بووەتە دوورگەیەکى ئارام و سەقامگیر بۆ هەموو پێکهاتەکان بەتایبەت کریستیان ، ئێزدییەکان و کاکەیی و عەرەب و هەموو نەتەوە جیاوازەکانى دیکە
دووەم ،، ئەم خەڵاتە ئاستە بەرز، تەنها میداڵیاییەکى ڕەمزى و پۆرۆتۆکۆڵى نییە ، بەڵکو بەخشینى ئەم خەڵاتە لەلایەن پاپاى ڤاتیکانەوە ، سەلمێنەرى پەیامى ئاشتیخوازى کوردستانە و دەنگدانەوەیەکى گەورە و بەهێزى لە هەموو ناوەندە ئایینى و سیاسى و ئاکادمێییەکانى جیهانى دەداتەوە ، ئەمەش ئاماژەیە بەو راستییەى کە ڕابەرایەتى سەرۆک بارزانى لە هەموو قۆناغەکاندا پارێزەرى ئاشتى و مرۆڤایەتییە ، ئەمەش تۆماڕکردنى مێژووییەکى دیکەى پڕ سەروەرىییە لە ناوچەکەدا و لە نێو دیکۆمنێت و بەڵگەنامەکانى ئاشتیی جیهاندا هەمیشە بە گەورەیی و جوانى یاد دەکرێتەوە وتۆماڕ دەکرێت
سێیەم ،، ئەم ڕێزڵێنانە مێژووییە ، دەتوانێت لەڕووى سیاسى و دیپڵۆماسییەوە ، تەنها هەڵسەنگاندێکى سادە و ئاسایی نییە ، بەڵکو لە بەرئەنجامى کردەیی ئەو پەیامە بیروهزرییەى جەنابى سەرۆک مسعود بارزانییە ئەویش ، زانستى کۆمەڵایەتى و پێکەوەژیانى ئاشتیانەیە کە ڕەفتار و کردەوەکانیدا سەلمێنەرن ، کاتێک مرۆڤەکان بە کردەوە و مرۆڤدۆستى و هەموو بنەماکانى شارستانییەت پڵەبەندیی دەکرێت ئەو کاتە بەها ئاکارى و کردییەکان و خۆشەویستى بۆ مرۆڤەکان نەک تەنها دروشم و توندرۆیی دەبنە پێوەر ، ئەمەش دەرخەرى ئەو راستییەیە کە بناغەى کۆمەڵگەى کوردەوارى لەسەر بنەماى مرۆڤ بوون و ئاشتی و پێکەوەژیان بونیاتنراوە
ئەم ڕێزڵێنانە ئاست بەرزە جیهانییە ،دەرخەرى ئەو راستییە، هەرێمى کوردستان لە سایەى تێگەیشتن و زانستى حکوومڕانى و پارێزەگاریکردن لە مافى پێکهاتەکانى کریستیان و ئەوانى دیکە ، هەمیشە باوەرى تەواوى بە هاوکێشەیەکى مێژوویی هەیە ، کەتێیدا پێکهاتەى ئایینى و نەتەوەیی نەک هەرگیز نابنە هۆکارێک بۆ گڕژى و ئاڵۆزى بەڵکو وەک سەرمایەیەکى گرنگى نیشتیمانیی هاوبەش بۆ قووڵکردنەوەى پیکەوەژیانى ئاشتیانە دەمێنێتەوە

لەسەر بنەمای ئەم لایەنانە، وەرگرتنی ئەم مەدالیایە دەبێتە بەڵگەنامەیەکی مێژوویی و وەک میراتێکی هزری بۆ نەوەکانی داهاتوو دەمێنێتەوە؛ پەیامێک کە تێیدا جەخت لەسەر بەهای تەبایی، یەکسانی و پاراستنی فرەچەشنیی کۆمەڵایەتی دەکرێتەوە، تاوەکو کوردستان هەمیشە وەک ناوەندێکی دیاری پێکەوەژیانی مرۆیی لە ناوچەکە و جیهاندا بمێنێتەوە.

Top