‏جەنگی داهاتوو؛ کاتێک ناوچەکە لە نێوان هەڕەشە و واقعی نوێدا دەوەستێت

‏جەنگی داهاتوو؛ کاتێک ناوچەکە لە نێوان هەڕەشە و واقعی  نوێدا دەوەستێت





‏لە ناوچەیەکدا کە جەنگێکی گەورە لە نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا تێیدا کاریگەرییەکانی خۆی بەجێهێشتووە، پرسیارەکە تەنها ئەوە نییە کە «جەنگێکی تر دەبێت یان نا؟»؛ پرسیاری سەرەکی ئەوەیە!. ئەگەر جەنگەکە فراوان بێتەوە، یەکەمین شێوەی گۆڕینی هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە چۆن دەبێت؟

‏ئەمڕۆ نیشانەکانی گۆڕانێکی گەورە لە سیستەمی ئاسایشی ناوچەکە دەبینرێت ئەمریکا بە ئاراستەی کەمکردنەوەی هێزی  سەربازی خۆی لە عێراق دەڕوات و بەپێی ڕاپۆرتی نوێیەکان پلانی تەواوکردنی کشانەوەی هێزەکانی تا کۆتایی ئەیلوول هەیە، لە هەمان کاتدا، پەیوەندییە سەربازییە نوێکان لە ناوچەکە دروست دەبن و وڵاتانی ناوچەکە هەوڵ دەدەن هێزی  بەرگری خۆیان زیاتر بکەن، وە ئەمە تەنها گۆڕینی شوێنی چەند هێزێکی سەربازی نییە؛ ئەمە دەکرێت نیشانەی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی جیۆپۆلەتیکی بێت.


‏ئەمریکا دەکشێتەوە؛ بەڵام بۆ کوێ؟؟؟؟؟
‏کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق نابێت بە مانای ئەوە لێک بدرێتەوە کە واشنتۆن  ناوچەکەی بە تەواوی بەجێ هێشتووە، بەڵکو ئەوەی لە ڕووداوەکاندا دەردەکەوێت، هەوڵێکە بۆ گۆڕینی شێوازی بوونی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە بەشێک لە هێز و سیستەمە بەرگرییەکانی ئەمریکا لە عێراق کشاونەتەوە، لە کاتێکدا واشنتۆن  هێشتا توانای هێرش و دەستێوەردانی دوورمەودای خۆی لە ناوچەکە پاراستووە.
‏لە دیدی ستراتیژییەوە، ئەمە جیاوازییەکی زۆر گەورەیە،کەمکردنەوەی هێزی پێشەکی، بە مانای لەدەستدانی توانای جەنگ نیی، ئەمریکا دەتوانێت بنکەکانی کەم بکاتەوە، بەڵام هێشتا دەتوانێت لە هێزی ئاسمانی، دەریایی، هەواڵگری و چەکی دوورمەودا سوود ببینێت.

‏ئێران؛ هێزێک کە ناوچەکەی بە تەنیا بە سنووری خۆی نابینێت!!!!
‏خاڵی گرنگتر لە هەموو ئەمانە، تۆڕی گرووپە چەکدارە نزیکەکانی ئێرانە، ڕاپۆرتی نوێی ڕۆیتەرز دەڵێت تەنها لە ژێر ناوی «بەرگری ئیسلامی لە عێراق» نزیکەی ١٠ گرووپی توندڕەو هەن کە بە پێی هەڵسەنگاندنی سەرچاوە ئەمنییەکان نزیکەی ٥٠ هەزار چەکدار هەیە، لەگەڵ مووشەک، درۆن و سیستەمی دژەفڕۆکە.
‏ئەم ژمارەیە نابێت بە مانای ئەوە بگیرێت کە هەموویان بۆ ئۆپڕاسیۆنێکی دیاریکراو ئامادەکراون؛ بەڵکو نیشانەی ئەوەیە کە ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا تۆڕێکی فراوانی هێزی تایبەتی  دروست کردووە.
‏بۆیە ئەگەر جەنگێکی نوێ دەستی پێ بکات، مەترسییەکە تەنها لە ناو سنووری ئێراندا نابێت.


‏جەنگ دەکرێت لە چەند میعوەرێک لە یەک کاتدا بکرێتەوە،ئەوەی مەترسیدارە: جەنگێکی بێ سنوورە ئەگەر جەنگ لە نێوان ئێران و دووژمنە سەرەکییەکانی بەرەو قۆناغێکی نوێ بچێت، یەکێک لە مەترسییە گەورەکان فراوان بوونی میعوەرەکانە.
‏لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئێستا تەنها یەک میعوەر بوونی نییە(عێراق، سوریا، یەمەن)  کەنداوی فارس هەر یەکەیان دەتوانن ببنە بەشێک لە زنجیرەی وەڵامدانەوەکان.
‏لە سەرەتای مانگی ئابیشدا، سعودیە هۆشداری لە هێرشی گریمانەیی گرووپە نزیکەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵات و باشووری خۆی دا، و سەرچاوە سعودییەکان باسی هەماهەنگی نێوان گرووپە چەکدارەکانی عێراق و حوسییەکانی یەمەنیان کرد.
‏ئەمە واتای ئەوە نییە کە حەتمەن جەنگێکی زەمینی گەورە ڕوودەدات؛ بەڵام نیشانی دەدات کە مەترسی فراوانبوونی جەنگ لە سنووری هێرش و وەڵام دانەوەی ئاسایی تێپەڕیوە.

‏مەککە؛ پەیامی نوێ بۆ ناوچەکە
‏لە بەرامبەر ئەم گۆڕانانەدا، سعودیە، تورکیا و پاکستان ڕێککەووتنی بەرگریی هاوبەشیان لە مەککە واژۆ کردووە، بەپێی ڕێککەوتنەکە بێت  هێرشی دەرەکی بۆ سەر یەکێک لە سێ ووڵاتەکە دەتوانێت وەک هێرش بۆ سەر هەموویان لێک بدرێتەوە، ئەمە لە ڕووی سیاسییەوە پەیامێکی زۆر گرنگە، ووڵاتانی ناوچەکە نایانەوێت ئاسایشی خۆیان بە تەواوی بە بوونی هێزی دەرەکی ببەستن، بەم شێوەیە، ناوچەکە لە بە دوو ئاڕاستەدا دەگۆڕێت.
‏(یەکەم)کەمبوونەوەی بوونی سەربازیی ڕاستەوخۆی ئەمریکا.
‏(دووەم)درووستبوونی هاوپەیمانییە هەرێمییە نوێکان.

‏ئەم دوو ڕووداوە لەگەڵ یەکتر دەتوانن نەخشەی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕن، بەڵام مەترسییەکە لە کوێ دەست پێ دەکات؟؟؟؟؟؟
‏لە شیکاری واقعیدا، نابێت هەموو نیشانەکان بە یەک ئەنجام بگەیەنرێن، هێشتا بەڵگەی پشتڕاستکراو نییە کە پلانێکی نهێنی بۆ هێرشی زەمینی فراوانی ئێران لەسەر چەند ووڵاتی کەنداو بە شێوەی بڕیاردراو دانراوە.

‏هەروەها نابێت هەر جوڵەیەکی سەربازی بە مانای «جەنگی گەورە لە ڕۆژانی داهاتوودا» بزانرێت.
‏بەڵام کاتێک کشانەوەی ئەمریکا و زیادبوونی فشاری گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، دروستبوونی هاوپەیمانیی نوێ، هەڕەشە لە ژێرخانی  نەوتی و ستراتیژییەکان، و پاشماوەکانی جەنگی ئێران لە یەک کاتدا کۆدەبنەوە،ئەوا نیشانەیەکی گرنگی گۆڕانی هاوسەنگیی هێزە ئەوەیە دەبێت لێی بترسین.


‏ترسناکترین سیناریۆ لەوانەیە نەک هێرشێکی یەکجارەکی، بەڵکو زنجیرەیەکی وەڵامدانەوە بێت، هێرشێک لە ئێران یان لەلایەن یەکێک لە هاوپەیمانەکانی وەڵامێکی ئەمریکی یان ئیسرائیلی ، هێرشی گرووپە تایبەتیەکان لە میعوەرێکی تر ، هێرشی مووشەکی یان دڕۆنی بۆ سەر ژژێرخانی نەوتی و سەربازییەکان ، وە  لە کۆتاییدا، جەنگێک کە هیچ لایەنێک بە ئاسانی ناتوانێت سنووری بۆ دابنێت ، ئەمەیە ئەو سیناریۆیەی دەکرێت ناوچەکە بەرەو قۆناغێکی زۆر مەترسیدار ببات.

‏کوردستان لە کوێی ئەم هاوکێشەیەدایە؟

‏ئەگەر بە شێوەیەکی گشتی سەیری عێراق بکەین، هەر شوێنێک کە پەیوەندییەکی ستراتیژی بە هاوپەیمانانی ئەمریکا و دامەزراوەکانی عێراق یان تۆڕە چەکدارەکانەوە هەبێت، دەتوانێت لە کاتی جەنگدا ببێتە ناوچەی فشار ، بەتایبەتی لە کاتێکدا هێزە ئەمەریکیەکان لە عێراق بەرەو کشانەوە دەچن و لە هەمان کاتدا هێزە نزیکەکانی ئێران توانای مووشەکی و دڕۆنیی خۆیان نیشان داوە ، بۆیە پێویستە لەسەر ئەم بابەتە بە هۆشیاری قسە بکرێت، چونکە لە جەنگدا، ئەوەی ئەمڕۆ تەنها وەکو گریمان دەردەکەوێت، دەتوانێت سبەی ببێتە سیناریۆیەکی ئەمنی ، بەڵام لە هەمان کاتدا، ئەوەی بەڵگەی نییە نابێت وەک ڕاستی بڵاو بکرێتەوە، وە نیشانەکانی جەنگیش نابێت بە فەرامۆشکراوی وەربگیرێن، پرسیارەکە ئەوەیە کێ نیشانەکان بە درووستی خوێندۆتەوە و کێ پێش ئەوەی ئاڵۆزییەکە بگۆڕێت بۆ کارەسات، لە مەترسییەکەی تێگەیشت.

Top