بەئامادەبونی بەرپرسی لقی دوو، ڕێورەسمی کۆتایی هاتنی خولی تۆپی پێی 16ی ئاب، بەڕێوەچوو…

بەئامادەبونی بەرپرسی لقی دوو، ڕێورەسمی کۆتایی هاتنی خولی تۆپی پێی 16ی ئاب، بەڕێوەچوو…


بەئامادەبونی بەڕێز ( د.زانا مەلا خالید ) بەرپرسی لقی دوو ی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەڤاڵان جوتیار علی و ڕێکان سەلام خۆشناو کارگێڕانی لق و مۆفەق پیرداود بەرپرسی لیژنەی ناوچەی نیشتیمان و فەرەیدون حسن بەرپرسی لیژنەی ناوچەی ڕاپەرین و زەردەشت خەیلانی بەرپرسی لیژنەی ناوچەی ئاشتی و ئەسیل مقدسی بەرپرسی لیژنەی ناوچەی عەنکاوە و سالار سلێمان بەرپرسی نوسینگەی ڕێکخستنی وەرزشوانان و بارز حسن بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر و جەماوەرێکی زۆری وەرزش دۆست، ڕێورەسمی یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی 16ی ئاب، بەڕیوەچوو.
لەیاری کۆتایدا تیپی لیژنەی ناوچەی عەنکاوە بە 6 گۆڵ بەرامبەر بە 3 گۆڵ لەتیپی لیژنەی ناوچەی ئاشتی بردەوە و بووە پاڵەوانی خولەکە.
لەکۆتایشدا دیاری و مەدالیان بەیاریزانان و تیپی نمونەیی و گۆڵکار و یاریزانی خولەکە بەخشراو جامی خولەکە بەیەکەم و دووەمی خول درا.
خولی تۆپی پێی 16 ی ئاب لەلایەن بەشی جەماوەری و پیشەییەکانی لقەکەمان بەهەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی ڕێکخستنی وەرزشوانان بۆ لیژنە ناوچە و نوسینگەکانی سنوری لقەکەمان ڕێکخرابوو

بەئامادەبونی بەرپرسی لقی دوو، ڕێورەسمی کۆتایی هاتنی خولی تۆپی پێی 16ی ئاب، بەڕێوەچوو…
Top